Loading...
ئیسپانیائینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

لە لەندەن هێرشکرایە سەر پاسی شاندی بارسێلۆنا

پۆلیسی بەریتانیا لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە

Yariga App

یاریگا –

لەڕێگەی چوون بۆ یاریگای ستامفۆرد بریج، هێرشکرایە سەر پاسی شاندی یانەی بارسێلۆنا.

رۆژنامەی دەیلی ستار بڵاویکردووەتەوە، چەند کاتژمێرێک بەر لە دەستپێکردنی یاریی شەوی رابردووی نێوان چێڵسی و بارسێلۆنا، شاندی یانە کاتالوونییەکە بە پاس بەرەو یاریگای ستامفۆرد بریج چوون و لەڕێگەدا هێرشیکرایە سەر و جامێکی پاسەکە شکا.

پاشماوەی هێرشکردنە سەر پاسی شاندی بارسێلۆنا لە لەندەن

ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسی لەندەن لە نزیک پاسی شاندی بارسێلۆنا

جامی پێشەوەی پاسی یانەی بارسێلۆنا لە نزیک یاریگای ستامفۆرد بریج

رۆژنامەکە ئاشکرایدەکات، چەند کەسێکی نەناسراو، بۆسەیەکی گەورەیان لەسەر رێگەی پاسی بارسێلۆنا دانا و لە ئەنجامدا هێرشیانکردە سەر و جامێکیان شکاند.

لەگەڵ گەیشتنی پاسەکە بۆ یاریگای ستامفۆرد بریج، بەرپرسانی پەیوەندیدار، جامەکەیان بە خێرایی چاککردەوە و دواتر بەڕێگەیەکی دیکەدا چوون بەرەو فڕۆکەخانەی گاتویک لە لەندەن و گەڕانەوە بارسێلۆنا.

پاسی شاندی یانەی بارسێلۆنا لە لەندەن

بابەتی زیاتر

Back to top button