Loading...
ئه‌وروپائینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

مەترسییەکە گەورەیە؛ پێش یاریی ریال مه‌درید مانچێسته‌ر سیتی کەوتە دۆخێکی ناهەموارەوە

یاریی 100مین بووە کابوس

Yariga App

یاریگا –

دوای دۆڕانی شه‌وی رابردووی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به‌ بایرلیڤه‌ركون، له‌وانه‌یه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی سیتی هه‌بێت و راسته‌وخۆ نه‌گاته‌ قۆناخی شازده‌ی چامپیۆنزلیگ.

رۆژنامه‌ی سه‌نی به‌ریتانی له‌ راپۆرتێك تیشكی خسۆته‌ سه‌ر دۆخێكی مه‌ترسیدار له‌ یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، دۆرانی به‌رامبه‌ر لیڤه‌ركوزن ئەمە ئەو سیناریۆیە نەبوو کە پیپ گواردیۆلا بۆ 100مین یاری خۆی لە خولی پاڵەوانەکان وەک راهێنەری مانچێسته‌ر سیتی خەونی پێوە دەبینی. بڕیارە سەیرەکەی و ئەو گۆرانكارییه‌ گەورەیەی لە پێکهاتەکەی کردی، باجەکەی زۆر قورس بوو.

سه‌ركێشی بە 10 یاریزانەوە

سه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، سەرەڕای ئەوەی یارییەکە چارەنووسساز بوو بۆ مسۆگەرکردنی شوێنێک لە هەشت پلەی یەکەمدا، گواردیۆلا بڕیاریدا شۆڕشێک لە پێکهاتەکەیدا بکات و 10  گۆڕانکاری لە پێکهاتەی سەرەکیدا بكات.

ئەم بڕیارە بووە هۆی ئەوەی بۆ یەکەمجار لە دوای مانگی ئەیلوولی 2018ـه‌وه‌ واتە دوای 23 یاریی و 7 ساڵ، مانچێستەر سیتی لە قۆناخی کۆمەڵەکان لە ناو یاریگای ئیتیحاد تووشی دۆڕان بێت.

لیڤەرکوزن سزای دان

یانەی بایەر لیڤەرکوزن، به‌سه‌رپه‌رشتی کاسپەر هیولماندی راهێنەر بوژاونەتەوە، زۆر ژیرانه‌ رووبه‌رووه‌ مانچێسته‌ر سیتی بوونه‌وه‌.

له‌ گۆڵی یەکەم،  ئیبراهیم مازا لە باڵی ڕاستەوە دەرچوو و تۆپێکی نایابی خستە بەردەم ئەلیخاندرۆ گریماڵدۆ، ئەویش بە لێدانێکی زەمینی قوفڵەکەی شکاند و جەیمس ترافۆردی گۆڵپارێزی تێپەڕاند.

گۆڵی دووەم، لە گێمی دووەمدا، دووبارە ئیبراهیم مازا ئەندازیاری گۆڵەکە بوو، کاتێک تۆپێکی بەرزی بۆ پاتریک شیک نارد و ئەویش بە لێدانی سەر گۆڵی دڵنیایی تۆمارکرد.

هالاند و گۆڕانکارییەکان فریای نەکەوتن

گواردیۆلا کاتێک بینی یارییەکە لەدەست دەچێت، لە گێمی دووەم، پەنای بردە بەر ئەستێرەکانی وه‌ك، فیل فۆدین، جێرمی دۆکو و نیکۆ ئۆرێلی هێنایە ناوەوە، دواتر لە خولەکی 60 چەکە گەورەکەی بەکارھێنا و ئێرلینگ هالاندـی بەشداری پێکرد.

هالاند چەند هەلێکی بۆ هەڵکەوت، بەڵام مارک فلیکینـی گۆڵپارێزی لیڤەرکوزن، باشترین یاریزانی یارییەکە بوو و وەک دیوارێک بەرامبەر هێرشەکانی سیتی وەستایەوە.

دۆخەکە مەترسیدارە

ئەم دۆڕانە (2-0) تەنیا لەدەستدانی سێ خاڵ نییە، بەڵکو سیتی خستە دۆخێکی دەروونی خراپەوە، چونکە:

  1. دوو یاری لەسەریەکە دەدۆڕێن پێشتر لە خولدا دۆڕابوون.
  2. یاریی داهاتوویان بەرامبەر ریاڵ مەدریدە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ.
  3. ئەگەر لە مەدرید بدۆڕێن، ئەگەری زۆرە وەک ساڵی پار بچنە قۆناخی پاشکۆ نەتوانن راستەوخۆ سەربکەون.

گواردیۆلا دوای یارییەکە دانی بەوەدا نا کە لە کۆی 99 یاری رابردووی لەم پاڵەوانێتییەدا، ساتە ناخۆشەکانی لە ساتە خۆشەکانی زۆرتر بوون، یاری ژمارە 100یش چووە پاڵ لیستی ناخۆشییەکان

بابەتی زیاتر

Back to top button