مۆندۆ ئاماژەیەکی مەترسیدار لەسەر دۆڕانەکەی بارسێلۆنا ئاشکرا دەکات
زەنگی مەترسی لێ دەدات

یاریگا –
یانهی بارسێلۆنا شهوی رابردوو له لهندهن ئهنجامێكی خراپی تۆماركرد و (3-0) یارییهكهی دۆراند و ئهمهش چهند لێكهوتێكی خراپی لهسهر یانهكه جێدههێڵێت.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی لە شیکارییەکدا بۆ دۆڕانەکەی بارسێلۆنا بەرامبەر چێڵسی، تیشکی خستووەتە سەر ئامارێكی ترسناک کە پەیوەندی بە ژمارەی گۆڵەکانەوە هەیە، نەک تەنیا دۆڕانەکە.
بەگوێرەی راپۆرتەکەی مۆندۆ، مانەوەی ئەنجامی بارسێلۆنا به سفر لهسهر بۆردی یارییهكه كه یانهكه نهیتوانی هیچ گۆڵێك بهرامبهر چێڵسی بكات، رووداوێکی مێژوویی و دەگمەنە بۆ یانەی بارسێلۆنا لەم وەرزەدا و بۆ ژیانی پیشەیی هانزی فلیکی راهێنەر.
0⃣ El cero en el marcador del Barça, histórico para el equipo y para Flick
✍️ @angelperezpx https://t.co/3BeXVJr9h1
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) November 26, 2025
کۆتایی زنجیرە بەهێزەکە
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، هانزی فلیک بەوە ناسراوە کە تیپەکانی هەمیشە هێرشبەرن و گۆڵ تۆمار دەکەن. مانەوەی تابڵۆی ئەنجامەکان بە سفر بۆ بارسێلۆنا، کۆتایی بە زنجیرەیەکی درێژ هێنا لە یارییە یەک لە دوای یەکەکان کە تێیدا یانە کاتالۆنییەکە هەمیشە تۆڕی بەرامبەرەکانی هەژاندووە.
بۆ فلیک ئاسایی نییە
سەرچاوەکە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، لە مێژووی ڕاهێنەرایەتی فلیکدا لەگەڵ بایرن میونشن و لەگەڵ بارسێلۆناش، زۆر بە دەگمەن روویداوە کە ناوبژیوان فیکەی کۆتایی لێبدات و تیپەکەی فلیک هیچ گۆڵێکیان نەکردبێت.
بۆیە ئەو ئهنجامهی له لهندهن و یاریگای ستامفۆرد بریچ تۆماركرا، وەک پەڵەیەکی مێژوویی لە ئامارەکانی ئەم راهێنەرە ئەڵمانییەدا دەمێنێتەوە.
مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ لە کۆتاییدا دەڵێت، دۆڕان بە سێ گۆڵ ئازاربەخشە، بەڵام بۆ تیپێک کە خاوەنی باشترین هێڵی هێرشبەرە، تۆمارنەکردنی هیچ گۆڵێک ئازارەکەی دوو هێندە دەکات و ئاماژەیە بۆ ئەوەی چێڵسی توانیویەتی تەواوی چەکەکانی بارسێلۆنا لەکار بخات



