ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین
بە ژمارە؛ مەرمووش چی لە یارییەکەی بایەر لیڤەرکوزن پێشکەشکرد؟
ئامارەکان مەترسیدارن و گواردیۆلا شۆک بووە

یاریگا –
عومەر مەرمووش، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی ئاستێکی خراپی لە یاریی شەوی رابردووی یانەکەی بەرامبەر بایەر لیڤەرکوزن لە چامپیۆنزلیگ پێشکەشکرد.
مەرمووش لە پێکهاتەی سەرەکیدا و لە شوێنی ئێرلینگ هالاند یارییکرد، ئەستێرە میسڕییەکە نەیتوانی لە گێمی یەکەمدا هیچ مەترسییەک بۆ سەر گۆڵی لیڤەرکوزن دروستبکات.
سەرەڕای ئاستە خراپەکەی، گواردیۆلا تاوەکو خوولەکی 65 لە نێو یارییەکەی هێشتەوە و دواتر هالاندی خستە شوێنی.
مەرمووش بە درێژایی یارییەکە، نەیتوانی هیچ مەترسییەک بۆ سەر گۆڵی لیڤەرکوزن دروستبکات، ئەستێرەکە تەنیا 9 پاسی دروستیدا و 18 جار پێی بەر تۆپ کەوت.
ئامارەکانی مەرمووش
کۆی بەرکەوتنی تۆپ: 18 جار
پاسی دروست: 9
شووتی نێو گۆڵ: 0
شووتی دەرەوەی گۆڵ: 0
بڕینی سەرکەوتوو: 1
فاوڵ: 1
فاوڵی وەرگرتووە: 0
تۆپی درێژ: 0
پاسی یەکلاییکەرەوە: 0



