Loading...
چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاریی لیڤەرپوول V ئایندهۆڤن؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی گەڕی پێنجەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ لیڤەرپوولی ئینگلیزی لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئایندهۆڤنی هۆڵەندی دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی هەولێر لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری ئایندهۆڤن بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی پێنجەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

لیڤەرپوول لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا بە دۆخێكی سەختدا تێدەپەڕێت بە جۆرێک لە كۆی دوازدە یاریی شەش یاریی بردووەتەوە و شەش یارییش دۆڕاوە.

لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا لە كۆی چوار یاریی سێ یاریی بردووەتەوە و یارییەكیش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 9 خاڵ لە ریزبەندی دەیەمی چامپیۆنزلیگ دێت

لە بەرامبەردا ئایندهۆڤن لە كۆی چوار یاریی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ یەک یاریی بردووەتەوە دوو یاریی یەكسان بووە و یارییەكیش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی پێنج خاڵ لە ریزبەندی 23 چامپیۆنزلیگ دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

لیڤەرپوول بە بی فلۆریان ڤیرتز، كۆنۆر برادلی، جێریمی فریمپۆنگ، جیۆڤانی لیۆنی و بایچێتیچ رووبەڕووی ئایندهۆڤن دەبێتەوە.

ئایندهۆڤن بە بێ ڤان بۆمێل و ئالاسنێ پلیا رووبەڕووی لیڤەرپوول دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی لیڤەرپوول

ئالیسن

سۆبۆسلای، كۆناتێ، ڤان دایک، رۆبێرتسن

خراڤنبێرخ، ماک ئالیستەر، جۆنس

سەڵاح، ئێكیتیكی، خاكپۆ

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئایندهۆڤن

كۆڤار

دێست، سخاوتن، گاسیرۆفسكی، سەڵاحەدین

ڤێرمان، جونیۆر

دێنیس مان، سەیبەری ، پێریسیچ

تێل

بابەتی زیاتر

Back to top button