Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

گەمژەی پیس؛ هەڕەشەی سڕکردن بۆ چەند یارییەک لە ئێمباپێ دەکرێت

زوومی کامێراکانی پلاتفۆڕمی DAZN چەندین وردەکاری یارییەکەی ئێڵچێ ئاشکرا دەکەن

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی فەڕەنسی لە یارییەکەی ریال مەدرید و ئێڵچێ، کۆنتڕۆڵی لەدەستدا، دوای ئەوەی یارییەکە 2-2 تەواوبوو.

لە زوومی کامێراکان سووکایەتیپێکردنی ئێمباپێ بە ناوبژیوانی یارییەکە بەڕوونی دەردەکەوێت و پێشبینیدەکرێت، کۆمەڵەی لالیگا هەڵوێستێکی تووند بنوێنێت.

پلاتفۆڕمی DAZN چەندین گرتەی ڤیدیۆیی تایبەت بە ئێمباپێی بڵاوکردووەتەوە، تیایدا هەوڵدەدات شیکردنەوەی لە ناوبژیوانی یارییەکە دەستبکەوێت، بەڵام ناوبژیوان هیچ قسەیەک ناکات و ئەستێرەکەش سووکایەتی پێدەکات.

ئێمباپێ دوو جار بە زمانی فەڕەنسی هێرشدەکاتە سەر ناوبژیوان و پێی دەڵێت؛ ”گەمژەی پیس، دووربکەوە”، بەڵام ناوبژیوان لە زمانی فەڕەنسی نەگەیشتووە و هیچ هەڵوێستێکی نەبووە.

لەڕێگەی گەڕانەوەی ئێمباپێ بۆ ژووری جلگۆڕین، سوپەر کیلیان رووبەڕووی یاریزانێکی ئێڵچێ بووەوە و بە هاوارێکی زۆرەوە پێی گوت؛ ”بوەستە”، دواتر قسەیەکی دیکەشی کردەوە و گوتی؛ ”گەمژە، دووربکەوەوە”.


بەر لە بڵاوبوونەوەی گرتەکانی پلاتفۆڕمی DAZN، هەر دوای تەواوبوونی یارییەکە، کەناڵی Movistar+ سەرنجی تەواوی لەسەر نیگەرانییەکای ئێمباپێ لە ئاستی هاوتیمەکان بە ڤیدیۆ بڵاوکردەوە.

ئێمباپێ چەندینجار هانی هەریەکە لە ڤینیسیۆس جونیۆر و جود بێڵینگهامی دەدا، فشاری زیاتر لەسەر ئێڵچێ دروستبکەن و بۆ گۆڵکردن بچنە پێشەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button