پریڤیوی یاریی ئارسیناڵ V بایرن میونشن؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
لە یاریی لووتكەی ئەمڕۆی چامپیۆنزلیگدا ئارسیناڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری بایرن میونشن دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری بایرن میونشن بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی پێنجەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

ئارسیناڵ و بایرن میونشن لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ و خولە ناوخۆییەكانیاندا ئاستێكی بەرزیان پێشكەشكردووە و لە پێشەنگی خولەكانی خۆیان دێن.
ئارسیناڵ لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا چوار یاریی كردووە هەر چوار یارییەكەی بردووەتەوە.
بە كۆكردنەوەی 12 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی چامپیۆنزلیگ دێت.
لە بەرامبەردا بایرن میونشن بە هەمان شێوە چوار یاریی كردووە و لە سەرجەمیان براوە بووە، بە كۆكردنەوەی 12 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی چامپیۆنزلیگ دێت.
زانیاری یاریی
هەردوو یانە لە مێژوودا 14 جار رووبەڕووبوونەتەوە، لە 8 یاریی بایرن میونشن براوە بووە و 3 یاریی ئارسیناڵ، لە 3 یارییش یەكسان بوون.
ئارسیناڵ و بایرن میونشن چوار جار لە قۆناخی كۆمەڵەكانی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووبوونەتەوە، یانە ئەڵمانییەكە تەنیا یەک یاریی دۆڕاوە
ئارسیناڵ لە هەشتی یاریی رابردووی خۆی لە قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ لە سەرجەمیان بە ئەنجامی 24-2 براوە بووە.
بایرن میونشن لە كۆتا 52 یاریی لە قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ تەنیا سێ یاریی دۆڕاوە ( 45 بردنەوە، 4 یەكسان ).
ئارسیناڵ تاكە تیمە لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا هیچ گۆڵێكی لێنەكراوە.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئارسیناڵ بە بێ یۆكێرێش، گابریێل، كای هاڤێرتز و گابریێل خێسوس رووبەڕووی بایرن میونشن دەبێتەوە.
بایرن میونشن بە بێ لویس دیاز، جەمال موسیالا و ئالفۆنسۆ دەیڤز رووبەڕووی ئارسیناڵ دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئارسیناڵ
رایا
تیمبەر، سالیبا، هینكاپێ، لویس سكێڵی
ئیزێ ، زوبیمێندی، رایس
ساكا، مێرینیۆ، مادویكی
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بایرن میونشن
نۆیەر
لایمەر، ئوپامیكانۆ، جۆناسان تا، ستانیشیچ
كیمیچ، پاڤلۆڤیچ
ئۆلیس، كارڵ، گنابری
هاری كەین



