
یاریگا –
دیگۆ سیمۆنی راهێنەری مێژوویی ئاتلێتیکۆ مەدرید ناوی ئەو یانەی ئاشکراکرد کە پێشبینی دەکات رۆژێ لە رۆژان راهێنەرایەتیان بکات.
ئەو راهێنەرە ئەرجەنتینیە خۆی وەک یاریزان لە یانەی ڤیلیز سارسفیڵدی وڵاتەکەیەوە دەستیپێکرد و دواتر چەند یانەیەکی ناوداری ئیسپانیی و ئیتاڵی تاقیکردەوە؛ لەوانەی سێڤیا، ئاتلێتیکۆ مەدرید، ئینتەر میلان، لازیۆ و جارێکیتر ئاتلێتکۆ پێش ئەوەی لە رێگەی رەیسینگ کڵەپی وڵاتەکەی بەیەکجاریی واز لە یاریکردن بهێنێت.
لە کاروانی راهێنەرایەتیشدا تا ساڵی 2011 چەندین یانەی وڵاتەکەی و هاوکات کاتانیای ئیتاڵی بەڕێوەدەبرد، پاشان رێگە دوورەکەی لەگەڵ ئاتلێتیکۆ هەڵبژارد و ئێستاش بەردەوامن. لە چاوپێکەوتنی پێش یارییەکەی سبەی شەویان بەرامبەر ئینتەر میلان لە میانی هەفتەی پێنجەمی چامپیۆنزلیگ، سەبارەت بە وێستەگەکانی داهاتووی لە کاری راهێنەرایەتی وتی
ئەمە تەنها پەیوەست نییە بە منەوە، بەڵکوو بە پیشەی راهێنەرایەتیکردنیشم کە دەتوانم پێشبینی بکەم رۆژێ دادێت راهێنەرایەتی ئینتەر میلان کەم.
سیمۆنی لە تەواوکاریی بۆ قەسەکەیدا خەختیکردەوە و وتی
پێموابێ ئەوە هەر رۆژێکبێ روودەدات.
رۆخی بلانکۆس لە چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزە دۆخی خراپە و تەنها شەش خاڵی کۆکردووەتەوە و لە پلەی 20 دەبینرێن. لەکاتێکدا میوانەکەی سبەی شەویان هیچ خاڵێکی لەدەستنەداوە و پلەی سێیەمی ریزبەندییەکەیە.
🚨⚫️🔵 Diego Simeone: “It doesn’t depend on just me, but in my coaching career I can imagine myself managing Inter one day”.
“I think it will happen one day”. pic.twitter.com/Opwf3HhS0C
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) November 25, 2025