
یاریگا –
یانهی ریاڵ مەدرید بڕیاری کۆتایی لەسەر داهاتووی چابی ئالۆنسۆ راهێنهری یانهكهی دهدات كه چهند رۆژێكه باس له دوورخستنهوهی دهكرێت.
رۆژنامهی ئاسی ئیسپانی ئاشكرایكرد، كارگێری یانەی ریاڵ مەدرید بە سەرۆکایەتی فلۆرێنتینۆ پێرێز، بڕیاری کۆتایی خۆی لەسەر ئەگەری دوورخستنەوەی چابی ئالۆنسۆ، راهێنەری یانەکە داوە، ئەمەش دوای ئەو كێشانهی لەم دواییانەدا رووبەڕووی تیپەکە بوونەتەوە.
ریاڵ مەدرید لە یارییەکەی بەرامبەر ئیلچی لە گەڕی سێزدەیەمی خولی ئیسپانیا بە ئەنجامی (2-2) یەکسان بوو، ئەمەش بووە هۆی زیادبوونی نیگەرانییەکان لەسەر ئاستی تیپەکە.
کێشەی ڤینیسیۆس جونیۆر و ئەلۆنسۆ
لە کاتژمێرەکانی رابردوودا، راپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی بە كارگێری ڕیاڵ مەدریدی راگەیاندووە کە نایەوێت گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، ئەمەش بەهۆی گرژی پەیوەندییەکانی لەگەڵ چابی ئاڵۆنسۆ.
ڤینیسیۆس ئەم پەیامەی لە کاتی گفتوگۆکردن لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەکە، گەیاندووە، کە تێیدا باسی داهاتووی یاریزانەکە و نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کراوە. ڤینیسیۆس پێی وابووە کە بەردەوامبوون لەم دۆخەدا باشترین بڕیار نییە.
جێی ئاماژەیە، ڤینیسیۆس لە چوار یارییدا وەک یاریزانی یەدەگ بهشداری كردووه دوایینیان یاریی ئیلچی بوو.
بڕیاری كارگێری ریاڵ مەدرید
هەرچەندە ئاڵۆنسۆ چەندین جار لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکاندا جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە هیچ کێشەیەکی کەسی لەگەڵ ڤینیسیۆسدا نییە و گۆڕینی یاریزانان لە پێکهاتەدا بۆ تیپەکە زۆر گرنگە، بەڵام دۆخی ناو یانەکە نیگەرانی دروست کردووە.
بەپێی رۆژنامەی ئاس و راپۆرتێکی خۆسێ فێلیکس دیاز، کە نزیکە لە كارگێری یانەکەوە،
“نیگەرانی لەناو یانەکەدا هەیە سەبارەت بە دۆخی ئێستای تیپەکە، و داوای کاردانەوەیەکی خێرا لە راهێنەر و یاریزانان کراوە.”
بەڵام، نەخشەی ڕێگای یانەکە هیچ رێکارێکی ریشەیی لەم قۆناخەی وەرزدا لەخۆ ناگرێت، کە ئەمەش بە روونی مانای ئەوەیە کە بیریان لە دوورخستنەوەی چابی ئاڵۆنسۆ نەکردووەتەوە.
یانەکە رازی نییە بەو دۆخەی ئێستا و ئەو وێنەیەی کە تیپەکە پێشکەشی دەکات، و پێی وایە چارەسەرەکە لەناو ژووری جلگۆڕین و لە پەیوەندی نێوان ڕاهێنەر و یاریزاناندایە.
پەیامی یانەکە بۆ هەردوو لایەن روونبووە، بەرژەوەندی ڕیاڵ مەدرید لە سەرووی هەموو شتێکی کەسییەوەیە، دەبێت خۆیان چارەسەر بدۆزنەوە.



