Loading...
ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دڵەڕاوکێی ریال مەدرید؛ دوو یانەی گەورە بۆ گواستنەوەی ڤینیسیۆس هاتوونەتە سەرهێڵ

رۆژنامەی میرەر باس لە گرنگیپێدانی دوو یانەی گەورەی پرێمەرلیگ دەکات

Yariga App

یاریگا –

چەند یانەیەکی ئینگلیزی لە نزیکەوە چاودێری دۆخی ڤینیسیۆس جونیۆر، ئەستێرەی ریال مەدرید دەکەن.

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی نزیکبوونەوەی کۆتایی کاروانی ڤینیسیۆس لەگەڵ ریال مەدرید و رەتکردنەوەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، چەند یانەیەک چاودێری دۆخی ئەستێرە بەڕازیلییەکە دەکەن.

لەوەتەی پەیوەندیکردنی لە فلامێنگۆوە بە ریال مەدرید، ڤینی بووەتە یەکێک لە ستوونەکانی پڕۆژەی وەرزشی نوێی فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید، بەلام لەم وەرزەدا و لە سەردەمی چابی ئاڵۆنسۆ، ڤینی بە دۆخێکی ناجێگیر تێدەپەڕێت و کڵپەی کێشەکان لە کلاسیکۆ دەستیپێکرد، کاتێک نیگەرانی خۆی بە گۆڕانکاری پێکردنی دەربڕی، هەرچەندە دواتر داوای لێبووردنی لە هاوتیمەکانی کرد، بەبێ ئەوەی باسی ئاڵۆنسۆ بکات.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، ڤینیسیۆس بە پێرێزی راگەیاندووە، نایەوێت گرێبەستەکەی لەم دۆخەدا نوێبکاتەوە و گرێبەستی ئەستێرەکە لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.

رۆژنامەی میرەر بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول و مانچێستەر یونایتد، کەوتوونەتە دۆخی ئامادەباشییەوە و چاودێری پەرەسەندنەکانی مەدرید دەکەن.

چەند ساڵێک بەر لە ئێستا، لیڤەرپوول هەوڵی گواستنەوەی ڤینیدا، بەڵام یورگن کڵۆپ لە هەوڵەکەی سەرکەوتوو نەبوو.

چی روودەدات؟

ئەگەر ڤینیسیۆس لە فشارەکانی جێهێشتنی ریال مەدرید بەردەوام بوو، ئەوە مەدرید ناچارە لە هاوینی داهاتوودا بە نرخێکی دەوروبەری 100 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ڤینیسیۆس ببێت.

ریال مەدرید هەموو هەوڵێک بۆ هێشتنەوەی ڤینیسیۆس دەدات، بەڵام پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئاڵۆنسۆ لە خراپترین ئاستدایە.

ڤینیسیۆس لە 340 یاریدا 111 گۆڵی بە درێسی ریال مەدرید کردووە، ئەمەش باڵادەستی ئەستێرەکە دووپاتدەکاتەوە.

لە چەند مانگی داهاتوودا، چارەنووسی پەیوەندییەکانی نێوانیان یەکلاییدەبێتەوە و سبەی چوارشەممە، لە یارییەکەی ئۆڵمپیاکۆس هەندێک ئاماژەی دیکەش رووندەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button