Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

یەکەم پەیامی ئیدریسا گانا گی پاش هێرشکردنە سەر هاوتیمەکەی

Yariga App

شەوی رابردوو لە رووداوێکی سەیروسەمەرەدا، ئیدریسا گانا گی یاریزانی ئێڤەرتۆن لەلایەن ناوبژیوانەوە بە کارتی سوور دەرکرا پاش ئەوەی  هێرشیکردە سەر مایکڵ کینی هاوتیمی.

ئیدریسا یەکێکە لە یاریزانە بە ئەزموونەکانی ئێڤەرتۆن و لە دیمەنێکدا کۆنترۆڵی خۆی لەدەستدا بەرامبەر کین، سەرەنجام ناوبژیوان  هەر لە خولەکەکانی سەرەتای یارییەکەدا بە کارتی سوور کردییە دەرەوە.

 

ئەمڕۆ ئەو یاریزانە پەیامێکی لە ئینستاگرام بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت

دەمەوێت پێش هەمووان داوای لێبوردن لە هاوتیمەکەم مایکڵ کین بکەم. من بەرپرسیاریەیەتی تەواوی ئەو کاردانەوەیەم هەڵدەگرم و داوای لێبوردن لە هاوتیمەکانی دیکەم، ستاف، هاندەران و یانەکە دەکەم. ئەوەی روویدا رەنگدانەوەی کەسایەتی من و رەفتار و بەهاکانم نیە. هەست و سۆزم جوڵا بەڵام ئەمە بیانوو نیە بۆ ئەو رەفتارە. رێگە نادەم جارێکی دیکە رووبداتەوە

ئیدریسا تەمەنە گەیشتووەتە 36 ساڵ و یەکێکە لە یاریزانە بە ئەزموونەکانی یانەکە. پێشتر یاری  بۆ لیل، ئەستۆن ڤیلا و پاریس سان جێرمان ئەنجامداوە. هاوکات یەکێکە لە یاریزانە مێژووییەکانی هەڵبژاردەی سەنیگال بە ئەنجامی 122 یاری بۆ وڵاتەکەی.

دوابەدوای کارتە سوورەکەی، ئێڤەرتۆن توانی گۆڵێک تۆماربکات و سەرەڕای یاریکردن بە یاریزانێک کەمتر بۆ ماوەی زیاد لە 80 خولەک، توانییان پارێزگاری لە ئەنجامەکە بکەن و یارییە لە مانچێستەر یونایدت ببەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button