Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ئۆبڵاک ریکۆردی ڤالدێز دەشکێنێت و زامۆرایەکی دیکەی بردەوە

گۆڵپارێزە سلۆڤینییەکە هیوای زۆری هەیە

Yariga App

یاریگا –

یان ئۆبڵاک، گۆڵپارێزی ئاتلێتیکۆ مەدرید خەڵاتی زامۆرای وەکو باشترین گۆڵپارێزی لالیگای وەرزی رابردوو 2024-25 وەرگرت.

ئۆبڵاک بووەتە خاوەن زۆرترین براوەی خەڵاتی زامۆرا و کەمترین گۆڵی لەسەر ئاستی لالیگا لێدەکرێت.

شەشەم جارە گۆڵپارێزە سلۆڤینییەکە خەڵاتەکە دەباتەوە، بەمەش هاوبەشێتی لەگەڵ ڤیکتۆر ڤالدێز و ئانتۆنی رامالیتس یەکلاییکردەوە، چونکە ئەوانیش خاوەنی پێنج خەڵاتی زامۆرا بوون.

ئۆبڵاک لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی مارکا روونیکردەوە؛

هیوادارم لە شەشەمین خەڵات نەوەستم، دەمەوێت نازناوێکی دیکەش ببەمەوە.

تەواوی ئەندامانی تیمەکەم لە بردنەوەی ئەم خەڵاتە بەشدارن، چونکە بە تەنیا نیم کە رێگە لە گۆڵ لێکردن دەگرم، بەڵکو هەمووان یارمەتیم دەدەن و ئەمەش خەڵاتێکی بەکۆمەڵە نەک کەسی.

ئۆبڵاک لە 36 یاریی وەرزی رابردوودا، تەنیا 30 گۆڵی لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید لێکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button