
یاریگا –
مانچێستەر یونایتد بۆ سێیەم یاریی لەسەریەک نەیتوانی لە پرێمەرلیگ بردنەوە تۆماربکات کاتێک ئەمشەو لەنێو خاکی خۆی لە ئیڤەرتن بباتەوە کە یانەی میوانی زیاتر لە 77 دەقە بە یاریزانێک کەمترەوە یارییانکرد بەڵام لەکۆتاییدا 0-1 بە بردنەوە لەنێو یاریگای خاوەن ماڵ چوونەدەرەوە.
کوڕانی مۆیس کین تەنها 16 خولەک لەدوای کارتە سوورەکە تۆڕی مان یونایتدیان هەژان بە گۆڵێکی سەرنجڕاکێشی دوسبێری هوڵ.
مانای بردنەوەکە بۆ مۆیس کین زیاتر بوو لە سێ خاڵی یارییەکە. بەڵکو خەونە مێژووییەکەی بەدیهات.
لەوەتەی کاری راهێنەرایەتی لە پرێمەرلیگ، ئەو راهێنەرە سکۆتلەندیە نەیتوانی لەنێو ئۆڵدترافۆرددا لە مان یونایتد بباتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ئۆپتا، مۆیس کە خۆیشی ماوەیەکی کەم (2013-2014) راهێنەری شەیتانە سوورەکان بوو، وەک راهێنەر تیمی دژبەر پێش ئەم یارییەی بەرامبەر روبێن ئامۆریم، 17 جار رووبەڕووی راهێنەرە جیاوازەکانی مان یو بووەتەوە، بەڵام تەنها 4 یەکسابوونی هەبووە. لە بەرامبەردا 14 جار جار پێیان دۆراوە.
18 – David Moyes has picked up his first win as a visiting manager to Old Trafford in the Premier League, on his 18th attempt (D4 L13). Buzzing. pic.twitter.com/XwUvexlESx
— OptaJoe (@OptaJoe) November 24, 2025



