Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

هەڵوێستەکان لەنێو ریال مەدرید گەیشتووەتە کۆدەنگیی پەیوەست بە چارەنووسی ئاڵۆنسۆ

Yariga App

یاریگا –

کەشی سەر ئاسمانی ریال مەدرید باش نییە و زەقترین بابەتێک لە ئێستا قسەی لەسەر دەکرێت دوورخستنەوەی چابی ئاڵۆنۆسۆیە بەهۆی ئەنجامە نابەدڵەکانەوە.

شەوی رابردوو مەدرید دوو خاڵی زێڕینی لەدەست دا کاتێک 2-2 لەگەڵ ئێڵچی یەکسانبوون. ئاڵۆنسۆش دوای یارییەکە لەسەر چەند تەوەرێک پرسیاری ئاڕاستەکرا:

گرنگترین لێدوانەکانی ئاڵۆنسۆ دوای یەکسانبووکەی ئێڵچی

بەگوێرەی دوایین زانیارییەکان لە سەرچاوەکانی نزیک لە یانە شاهانەکەوە، ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە یاریزانەکانی مەدرید دەیانەوێ راهێنەرە ئیسپانیەکە دووربخرێتەوە.

لە درێژەی وردەکارییەکاندا ئەوەش باسکراوە کە پەیوەندی یاریزانەکان لەگەڵ راهێنەرەیەکەیان داڕووخاوە.

هەر بەپێی ئەو سەرچاوانە، جگە لە یاریزانەکان تەنانەت بەرپرسانی جێبەجێکار لەو یانەیە باوەڕیان وایە کە پێویستە چابی دووربخرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button