Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

زانیاری نوێ؛ ڤینیسیۆس جونیۆر داهاتووی خۆی یەكلاییكردووەتەوە

فلۆرینتینۆ پێرێزی لە بڕیارەكەی ئاگاداركردووەتەوە

Yariga App

یاریگا –

ڤینیسیۆس جونیۆر، ئەستێرەی بەڕازیلی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەكەی یەكلاییكردەوە.

ڤینیسیۆس لە هاوینی 2018 لە ریزەكانی فلامینگۆی بەڕازیلی بە بەهای 45 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە كردووە و گرێبەستەكەی لە 2027 بەسەردەچێت.

بە گوێرەی زانیارییەكانی ئاتلێتیک، ڤینیسیۆس جونیۆر بە فەرمی فلۆرینتینۆ پێرێزی ئاگاداركردووەتەوە كە نایەوێت گرێبەستەكەی لەگەڵ ریال مەدرید نوێبكاتەوە تاوەكو ئەوكاتەی پەیوەندی لەگەڵ چابی ئاڵۆنسۆ بە ئاڵۆزی بمێنێتەوە.

ڤینیسیۆس پێی وایە لە هەبوونی چابی ئاڵۆنسۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی بڕیارێكی درووست نییە.

ئەستێرە بەڕازیلیەكە لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێز كۆبوویەوە بۆ ئەوەی داوای لێبوردنی لێبكات دوای رووداوەكانی یاریی كلاسیكۆ، لەو كۆبوونەوەیەدا باسی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی كراوە و پێی گوتووە بەهۆی پەیوەندی لەگەڵ ئاڵۆنسۆ گرێبەستەكەی نوێناكاتەوە.

گفتوگۆگانی نوێكردنەوەی گرێبەستی ڤینی و ریال مەدرید وەستاون، یانەكە ئۆفەرێكیان بە مووچەی ساڵانەی 20 ملیۆن یۆرۆ پێشكەشكردووە و ڤینیش رەتیكردووەتەوە و داوای مووچەی ساڵانەی 30 ملیۆن یۆرۆی كردووە كە لە مێژووی یانەكەدا تەنیا كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەو رێژەی وەرگرتووە.

ڤینیسیۆس بڕوای وایە چابی ئاڵۆنسۆ نادادپەروەرانە مامەڵەی لەگەڵدا دەكات

ڤینی لەم وەرزەدا لەگەڵ ریال مەدرید بەشداری لە 17 یارییكردووە و توانیویەتی پێنج گۆڵ بكات و چوار گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button