Loading...
ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پاشای ئەسیست ونبووە: گومانی زۆر له‌سه‌ر ئاستی ئارنۆڵد دروستبووه‌

25 پاسی هه‌ڵه‌ی له‌ یارییه‌كه‌ی ئێلچی داوه‌

Yariga App

یاریگا –

لە کاتێکدا چاوەڕوان دەکرا ترێنت ئەلێکساندەرئارنۆڵد سوودێكی زۆر به‌ ریال مه‌درید بگه‌یه‌نێت و به‌ خێرایی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی ئاڵۆنسۆ بگونجێ، بەڵام لە ریاڵ مەدرید خۆی لە دەرەوەی رێڕەوی سەرەکی بینییەوە.

رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی رایگه‌یاندووه‌، بە تێپەڕبوونی كات دڵەڕاوکێ له‌ یانه‌كه‌ و له‌لای هانده‌ران لەسەر ئاستی یاریزانەکە دروستبووه‌، ئایا یاریزانە ئینگلیزییەکە دەتوانێت ئەو بەرگریکارە راستەی سەرەکی بێت کە پێکهاتەکەی چابی ئالۆنسۆ پێویستی پێیەتی؟

لە دوای گواستنەوەی لە لیڤەرپوولەوە، ترێنت نزیکیش نەبووەتەوە لەو ئاستەی کە لە ئانفێڵد یان لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا پێشکەشی دەکرد. تاوه‌كو ئێستا سەرکەوتوو نەبووە لەوەی خۆی وەک بەرگریکارێکی متمانەپێکراو بسەلمێنێت، چ لە دروستکردنی یاری و چ لە بەرگریدا.  زۆر پشت بەستنی بە تۆپی بەرز و هەروەها ئازارچێژتنی لە کێبڕکێ تاکەکەسییەکاندا، هەموویان بوونەتە بەشێک لە وێنەیەکی نائومێدی هەفتە لە دوای هەفتە دووبارە دەبێتەوە.


دەرفەتێکی زێڕینی له‌ده‌ستدا 

هەلومەرجەکان لە بەرژەوەندی ترێنت بوو،  پێکانەکەی دانی کارباخال و دوورکەوتنەوەی بۆ ماوەیەکی درێژ، دەرگای بۆ ترێنت کردەوە تاوه‌كو شوێنی سروشتی خۆی بگرێت و بیسەلمێنێت کە ئەو ئه‌و شوێنه‌ گونجاوە و ده‌توانێت سوودێكی گه‌وره‌ به‌ یانه‌كه‌ بگه‌یه‌نێت،به‌ تایبه‌ت یاریزانه‌كه‌ له‌ پێكان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و پێویستی به‌وه‌بوو تواناكانی خۆی بسه‌لمێنێت و دەرفەتەکە بقۆزێته‌وه‌ بەڵام ئاستەکەی نەگەیشتە دڵرازیكدرنی یانه‌كه‌ و هانده‌ران.

ماركا ده‌لێت، راهێنەر ویستی بە ئاشکرا پشتیوانی لێ بکات و پێش ڕووبەڕووبوونەوەی ئێلچی گوتی،”ئێمە سوودمان لە ماوەی وەستانەکە وەرگرتووه‌، بەڵام ئەوەی لە یارییەکەدا روویدا، بە تەواوی پێچەوانە بوو. ترێنت ئاستێکی پێشکەش کرد کە زۆر زیاتر له‌ شكست نزیكتر بوو نه‌وه‌ك ئاستێكی به‌رز،   ئەو 25تۆپی لەدەستدا کە ژمارەیەکی بێ وێنەیە بۆ یاریزانێکی ریاڵ مەدرید بووە سەرچاوەی مەترسی بۆ سەر تیپەکەی خۆی.

تۆپی بەرز و بێ ئه‌نجام

یەکێک لەو شتانەی جێی سەرنجە ئەوەیە کە ترێنت، کە بە لێهاتوویی و توانای ناردنی تۆپی بەرزە وردەکان ناسراوە، دەستی کردووە بە دووبارەکردنەوەی هەمان جووڵە بە شێوەیەکی زۆر زیاد لە پێویست، تاوه‌كو وای لێهاتووە بەهای خۆی لەدەست بدات. تەنیا لە یەک یارییدا، 18 تۆپی بەرزەی نارد، لە کاتێکدا نزیکترین یاریزانی هاوکار لە تیپەکەیدا لە سێ تۆپی بەرزە تێپەڕی نەکرد. ژمارە زۆرەکە نەبووە کوالێتی، بەڵکو بووەتە شێوازێکی پێشبینیکراو کە ئاسانە بۆ رکابەرەکان مامەڵەی لەگەڵدا بکەن.

كێشه‌ی بەرگریكردن

ماركا زیاتر له‌سه‌ر دۆخی ئارنۆڵد ده‌تووسێت رایگه‌یاندووه‌، دیمەنی لێدانی تۆپ بە تووڕەیی لە دوای گۆڵەکەی فیباس، تەنیا بێ هیوابوون نیشان نادات، بەڵکو دانپێدانانێکی ناوخۆییە بەوەی کە ئەو بەشێک لە هەڵەکە هەڵدەگرێت. ئەو رووبەرەکانی بە کراوەیی جێهێشت، لە کێبڕکێ راستەوخۆکان دۆڕا، سەرکەوتوو نەبوو لە راستکردنەوەی هەڵەکان، راستییەکە ئەوەیە کە ئەم دیمەنە شتێکی دەگمەن نییە، بەڵکو درێژکراوەی ئەو ئازارەیە کە لە سەرەتای وەرزەوە پێوەی دەناڵێنێت.

گومانی زیاتر له‌ ئاستی یاریزانه‌كه‌

کەس گومان لە بەهرە و توانای هونەری ترێنت ناکات، یاریزانێکی وەک ئەو پێویستی بە کاتە بۆ ئەوەی خۆی لەگەڵ ژینگەیەک تایبه‌ت و تاکتیکێکی جیاواز و  بەرپرسیارێتی زۆر بگونجێنێت کە لە پرێمەرلیگدا رووبەڕووی نەدەبووەوە. بێ گومان ئەو کاتەی پێ دەدرێت، بە تایبەتی کە ریاڵ مەدرید باوەڕی بە وەبەرهێنان هه‌یه‌.

بەڵام راستییەکە ئه‌وه‌یه‌ تاوه‌كو ئه‌م ساته‌ ترێنت ئەوەی پێشکەش نەکردووە کە پاساو بێت بۆ ئەوەی ببێتە بەرگریکاری سەرەکی تیپەکە. ره‌خنه‌ و فشاره‌كان له‌ ئاستی یاریزانه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ و  ئەو پێویستی بە هەنگاوێکی بەهێزە کە متمانە بگەڕێنێتەوە  پێش ئەوەی گومانەکان بگۆڕێن بۆ بڕوایەکی یەکلاییکەرەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button