Loading...
ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

سیناریۆ ره‌شەکەی مۆرینیۆ و رانیێری له‌گه‌ڵ سڵۆت دووبارە دەبێتەوە؟

چه‌ند راهێنه‌رێك بۆ شوێنگره‌وه‌ی ده‌ستنیشانكراون

Yariga App

یاریگا –

ئارنێ سلۆت، راهێنەری یانەی لیڤەرپوول، دوای زنجیرەیەک ئەنجامی نەرێنی و دابەزینی ئاستی یانەکە، لەبەردەم مەترسییەکی گەورەدایە سەبارەت بە داهاتووی لە ئانفێڵد.

رۆژنامەی سه‌نی به‌ریتانی ئاماژە بەوە دەکات کە تۆم وێرنەر، سەرۆکی یانەکە كه‌ دوایین جار بۆ بینینی بەرزکردنەوەی جامی پریمەرلیگ لەلایەن لیڤەرپوولەوە لە یاریگای ئەنفێڵد بوو، ئێستا ناچارە بە جددی بیر لە چارەنووسی سڵۆت بکاتەوە، ئەم دۆخە تەنیا شەش مانگ دوای بردنەوەی نازناوی پریمەرلیگ لە وەرزی یەکەمی سڵۆتدا دروست بووە.


لێشاوی شکستەکان و ناڕەزاییەکان

له‌گه‌ڵ سڵۆت، یانەکە ئێستا به‌ كۆمه‌لێك ئه‌نجامی خراپ تێده‌په‌رێت رۆژنامەکە روونیدەکاتەوە  لیڤەرپوول لە حەفت یاریی کۆتایی پریمەرلیگ شەش شکستی تۆمار کردووە، ئەمەش وایکردووە یانەکە له‌ پله‌كانی خواره‌وه‌ی ریزبه‌ندی بێت، ئەم دۆخە بووەتە هۆی ناڕەزاییەکی زۆر لەلایەن هاندەرانەوە، بە جۆرێک کە ژمارەیەکی بەرچاو لە هاندەران پێش کۆتایی هاتنی یارییەکان یاریگایان جێهێشتووە، ئەوانەشی ماونەتەوە، بە هوتافی ناڕەزایی رووبه‌رووی  یاریزانەکان بوونه‌ته‌وه‌.

ڤێرجیل ڤان دایک، کاپتنی یانەکە، دوای شکستی یانەکەیان بەرامبەر نۆتینگهام فۆرێست، بە توندی رەخنەی لە هاوکارەکانی گرت و ئاماژەی بەوە کرد کە یاریزانەکان ڕۆحی پاڵەوانێتییان نەماوە بۆ بەرگریکردن لە نازناوەکەیان.

لە لایەکی ترەوە، سڵۆت هەوڵی داوە بەرپرسیارێتییەکە بگرێتە ئەستۆ، بەڵام ڕۆژنامەکە پێی وایە هەوڵەکانی بۆ دوورخستنەوەی رەخنە لە یاریزانەکان، کە دوای گۆڵی یەکەم دەستیان لە یاریکردن هەڵگرت، بێ کاریگەر بووە.

مەترسیی مێژوویی دوورخستنەوە

سه‌ن جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت، خاوەنەکانی لیڤەرپوول  ناچار دەبن بڕیارێکی توند بدەن، ئەم بڕیارە لە مێژووی پریمەرلیگدا بێ وێنە نییە، چونکە پێشتر دوو یانەی تر ڕاهێنەرەکانیان دوورخستووەتەوە دوای بردنەوەی نازناوی پریمەرلیگ. جۆزێ مۆرینیۆ لە ساڵی 2015 لە یانەی چێڵسی دوورخرایەوە، هەرچەندە لە وەرزی پێشوو نازناوەکەی بەدەست هێنابوو. هەروەها کلاودیۆ ڕانیێری لە شوباتی 2017 لە یانەی لێستەر سیتی دوورخرایەوە، سەرەڕای ئەوەی لە وەرزی 2015-2016 بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر نازناوی پریمەرلیگی بۆ یانەکە بەدەست هێنابوو.

سڵۆت لەم هاوینەدا 450 ملیۆن پاوەندی لە یاریزانی نوێ خەرج کردووە، بەڵام ئەنجامەکەی کارەساتبار بووە، بە تایبەت بە تۆمارکردنی هەشت شکست لە یازدە یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا.

بژاردە پێشنیارکراوەکان بۆ جێگرتنەوە

بەپێی ڕۆژنامەکە، یانه‌كه‌ بیری له‌ پلانی جێگره‌وه‌ كردووته‌وه‌ بە ئەگەری ڕاهێنەری داهاتووی لیڤەرپوول کردووە. بەهێزترین بژاردە بۆ گەڕانەوە بۆ ئانفێڵد، یۆرگن کلۆپە، کە ئێستا سەرۆکی تۆپی پێی جیهانییە لە گرووپی ڕێد بوڵ. دووەم بژاردە ئۆلیڤەر گلاسنەری ئەڵمانییە، ڕاهێنەری ئێستای کریستاڵ پاڵاس،سێیەم بژاردەش ئاندۆنی ئیراولای ڕاهێنەری بۆرنمۆسە.

رۆژنامەكه‌ کۆتایی بە ڕاپۆرتەکەی دەهێنێت بەوەی کە خاوەنەکانی لیڤەرپوول، ئەگەر نەیانەوێت هەمان هەڵەی ڕاهێنەرەکانی پێشوو دووبارە بکەنەوە، پێویستە بە جددی بیر لە گۆڕانکاری بکەنەوە، داهاتووی یانه‌كه‌ له‌  ئارنێ سڵۆت گرنگترە.

بابەتی زیاتر

Back to top button