Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی مانچێستەر یونایتد V ئێڤەرتن؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە كۆتا یاریی هەفتەی دوازدەیەمی پرێمەرلیگ مانچێستەر یونایتد لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئێڤەرتن دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی هەولێر مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵد ترافۆردی تایبەت بە خۆی میوانداری ئێڤەرتن بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی دوازدەیەمی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

مانچێستەر یونایتد لەم وەرزەدا لە كۆی یازدە یاریی پێنج یاریی بردووەتەوە سێ یاریی یەكسان بووە و سێ یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 18 خاڵ لە ریزبەندی دەیەمی پرێمەرلیگ دێت.

لە بەرامبەردا ئێڤەرتن لە كۆی یازدە یاریی چوار یاریی براوە بووە سێ یاریی یەكسان بووە و چوار یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 15 خاڵ لە ریزبەندی سیازدەیەمی پرێمەرلیگ دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

مانچێستەر یونایتد بە بێ بێنیامین شێشكۆ، هاری ماگوایەر و لیساندرۆ مارتینێز رووبەڕووی ئێڤەرتن دەبێتەوە.

ئێڤەرتن بە بێ مێرلین رۆل، برانسوەیت و پاتێرسن رووبەڕووی شەیتانە سوورەكان دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر یونایتد

لامێنس

یۆرۆ، دی لیخت، شۆو

ئامەد، كاسێمیرۆ، برۆنۆ فێرناندیس ، دۆرگو

ئێمبویمۆ، ماونت

كونیا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئێڤەرتن

پیكفۆرد

ئۆبرەین، تاركۆوسكی، كین، میكۆڵینكۆ

گوێی، گارنەر

ئێندیای، هاڵ، گرێلیش

باری

بابەتی زیاتر

Back to top button