
یاریگا –
کیلیان ئێمباپێ، ئەو یاریزانەی هاندەرانی بێرنابیۆ وەک پاڵەوانێکی رزگارکەر پێشوازییان لێکرد، وەرزی یەکەمی بە نایابی بەڕێکرد و ئەم وەرزەشی زۆر بە بەهێزی دەستپێکرد، ئێستا تەنیا وەک تارمایی ئەو یاریزانە دەردەکەوێت کە ساڵانێک بوو ئەوروپای دەهەژاند.
رۆژنامهی ئاسی ئیسپانی باسی دۆخی ئێمپاپێ له ریال مهدرید دهكات و ئاشكرایكردووه، ژمارەکان و زمانی جەستەش زۆر نهێنی ئاشکرا دەکات، بەڵام ئەو پرسیارەی لە مێشکی هەموواندا دەخولێتەوە ئەوەیە، چۆن ئێمباپێ لە ماوەی چەند رۆژێکی کەمدا لە مەکینەیەکی گۆڵکردنـەوە گۆڕا بۆ بارگرانییەکی تاکتیکی و دەروونی بەسەر تیپەکەو؟ بۆ سێیەم یاریی لەسەریەک نەیتوانیوە گۆڵ بكات.
🤔 ¿Crisis en el Madrid?
❌ El equipo de Xabi Alonso suma su tercer partido consecutivo sin ganar
👎 Solo un triunfo en noviembre, contra el Valencia pic.twitter.com/zmQ07bbVQP
— Diario AS (@diarioas) November 23, 2025
ئاس هۆكاری دارمانی ئاستی ئێمباپێ له چوار خاڵی سهرهكی باسكردووه كه ئهمانهن.
1.كێشهی پاریس و دۆسیە یاساییەکان
ناکرێت ئەوەی لە ناو یاریگادا ڕوودەدات جیا بکرێتەوە لەوەی لە هۆڵەکانی دادگادا دەگوزەرێت. جەنگی ئێمباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان تەنیا بە داکەندنی درێسە شینەکە کۆتایی نەهات، بەڵکو دۆسیەکان و داواکارییە داراییە زەبەلاحەکان کە گەیشتوونەتە ژمارەی خەیاڵی، مێشکی یاریزانەکەیان بەتەواوی سەرقاڵ و پەرشوبڵاو کردووە.
ئەو ئێستا لە جەنگێکی یاسایی و میدیایی دایە لەگەڵ یانەی پێشووی كاریگهری لهسهر دهروون ئەو ئارامییە كردووه كه پێشتر یاریزانهكه ههیبو، بۆ یەکلاکردنەوەی تۆپەکان لەبەردەم گۆڵدا پێویستە بوو.
2. تیپەکە بەگشتی لە دۆخێكی خراپه
ستەمە ئەگەر تەنیا ئێمباپێ وەک بەرپرسیاری دۆخەکە دیاری بکەین، ریاڵ مەدرید دوای کلاسیکۆ تووشی دابەزینێکی ئاستی بە کۆمەڵی مهترسیدار بووە، سیستەمی بەرگری لەرزۆکە و هێڵی ناوەڕاست ئەو توانایهی لەدەستداوە کە ریتمی یارییەکەی رێکدەخست. کاتێک تیپەکە دۆخی باش نابێت، هێرشبەرەکەش باش دهرناكهوێت، کیلیان زۆرجار خۆی بە تەنیایی دەبینێتەوە و ناچار دەبێت بۆ وەرگرتنی تۆپ بگەڕێتەوە ناوەڕاستی یاریگا لەجیاتی ئەوەی لە بۆشاییەکاندا داوای تۆپ بکات، ئەمەش وزە جەستەییەکەی لە رۆڵێکدا سەرف دەکات کە هی ئەو نییە و وای لێ دەکات ئەو ڕکەبەری و هێزهی نەمێنێت کە لەناو ناوچەی سزاداندا هەیبوو.
3. لووتبەرزی لە گۆڵکردن
لێرەدا دەگەینە خاڵە هەرە مەترسیدار و هەستیارەکە، کە کێشەیەکی دەروونییه، سەرەتای ژمارەیی ئێمباپێ لەم وەرزەدا هەڵخەڵەتێنەر بو، چەند گۆڵێکی تۆمارکرد و وای لێهات بڕوای وابێت کە لیگای ئیسپانیا پیاسەیەکە هاوشێوەی خولی فەرەنسی، ئەم هەستە دزەی کردە ناوی و تووشی جۆرێک لە بەکەمزانینی رکابەر بوو.
بینیمان لە کۆتا لمسەکاندا کەمتەرخەمییەکی سەیر و شووتی بێباکانە یان متمانەی زیاد لە پێویست بەکار دەهێنێت، وەک ئەوەی بڵێت، هەر کاتێک بمەوێت بە کەمترین هەوڵ گۆڵ دەکەم، ئەم لووتبەرزییە بەرامبەر تۆپی پێ، دەستبەجێ سزایدا، چونکە گۆڵپارێزان و سیستەمی بەرگری لە ئیسپانیا بەزەییان بەو کەسەدا نایەتەوە کە بۆ ساتێک غەریزەی کوشتنی یارییەکە لەدەست دەدات.
4. پشێوی و گۆڕینی پێگەکانی یاریزانان
بەپێی شیکارییەکان، چاڤی ئاڵۆنسۆ، سەرەڕای ئەزموونەکەی، یارمەتی ئێمباپێی نەداوە بۆ سەقامگیربوون زۆری دەستاودەستکردن و گۆڕینی نەخشەی تاکتیکی و گۆڕانکاری بەردەوام لەو یاریزانانەی لە هێڵی هێرشبردن لە تەنیشتی یاری دەکەن، دۆخێکی لە سەرلێشێوان دروستکردووە، جارێک وەک سەرەڕم یاری دەکات، جارێک دەچێتە لای چەپ، و جارێک دەبینێت پێکهاتەی پشتەوەی بە تەواوی جیاوازە لە یاری پێشوو.
هیچ یاریزانێک لە جیهاندا، هەرچەندە کوالێتی بەرز بێت، ناتوانێت لێکتێگەیشتن لەگەڵ هاوڕێکانی دروست بکات لەم جۆره پێكهاتهیهی كه جێگیر نیه.



