Loading...
یاریگا

🎥 | چیرۆکی ناوازەی رۆناڵدۆ و گۆڵی مقەستی بەردەوامە

دۆن یەکێکە لە باشترینەکانی مێژووی گۆڵی مقەستی

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی گۆڵێکی ناوازەی بە لێدانی مقەستی لە یاریی شەوی رابردووی نەسڕ بەرامبەر خەلیج لە خولی رۆشن کرد.

رۆنالدۆ بەم گۆڵە، جارێکی دیکە گۆڵە ناوازەکەی ساڵی 2018ی بەرامبەر یوڤێنتوس بەبیر هاندەران هێناوە، هەرچەندە گۆڵە ناوازەکەی محەمەد سەڵاح لە دێربی مێرسیساید بەرامبەر ئێڤەرتن، نەیهێشت رۆناڵدۆ خەڵاتی پوشکاش بباتەوە.


بەر لە گۆڵە ناوازەکەی یوڤێنتوس، رۆناڵدۆ گۆڵێکی هەمان شێوەی بۆ هەڵبژاردەی پۆرتوگال بەرامبەر دوورگەکانی فارۆ لە ئۆگەست/ئابی ساڵی 2017 لە پاڵاوتنی مۆندیالی 2018 کرد.

لە ئەپریل/نیسانی ساڵی 2018، رۆناڵدۆ هەمووانی بە گۆڵێکی ناوازە لە جیانلویجی بوفۆن شۆک کرد، کاتێک لە چامپیۆنزلیگ و لە یاریگای ئالیانز، بە لێدانێکی مقەستی یەکێک لە جوانترین گۆڵەکانی مێژوویی تۆپی پێ کرد.


لە 11ی نۆڤێمبەر/تشرینی دووەمی ساڵی 2024، رۆناڵدۆی تەمەن 40 ساڵ، گۆڵێکی مقەستی لە یاریی نێوان پۆرتوگال و پۆڵەندا لە نەیشنزلیگ کرد، لەو یارییەدا پۆرتوگال 5-1 براوە بوو.


رۆناڵدۆ هەمیشە هەوڵی تۆمارکردنی گۆڵی بە شێوازی مقەستی داوە، بەڵام چەندین جار بەخت یاوەری نەبووە.

19 ساڵ پێش ئێستا، رۆنالدۆ خەریکبوو گۆڵێکی ناوازە لە ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەمی ساڵی 2006 بکات. پۆرتوگال لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2008 رووبەڕووی ئازەبایجان بووەوە، رۆناڵدۆ بە مقەستی گۆڵێکی ناوازەی کرد، بەڵام ناوبژیوان بە بیانووی تێپەڕنەبوونی تۆپ لە هێڵی گۆڵ رەتکردەوە، هەرچەندە لە کامێرای دووبارەی تەلەڤزیۆنی، تۆپەکە هێڵی گۆڵی تێپەڕاندبوو.


لە مایس/ئایاری ساڵی 2024، رۆناڵدۆ خەریکبوو لە یاریی نێوان نەسڕ و هیلال لە یاریی کۆتایی جامی شای سعوودیە، گۆڵێکی مقەستی بکات، بەڵام ستوون رێگربوو.


 

بابەتی زیاتر

Back to top button