Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ئاڵۆنسۆ رەتیدەکاتەوە ریال مەدرید داڕما بێت و پەیامێکیش ئاڕاستەی ڤینیسیۆس دەکات

''ئێستا رۆڵی خۆی باشتر دەزانێت''

Yariga App

یاریگا –

چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری ریال مەدرید رەتیکردەوە تیمەکەی داڕمابێت، ئەمەش دوای یەکسانبوونیان بەرامبەر ئێڵچێ 2-2.

ریال مەدرید سێ یارییە لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان سەرناکەوێت، ئەمەش گومانی زۆری لەسەر ئاڵۆنسۆ و شێوازی بەڕێوەبردنی تیمەکە دروستکردووە.

دوای دۆڕانەکەی لیڤەرپوول لە ئانفیڵد، ریال مەدرید لە جیاوازی پێنج خاڵ لەگەڵ بارسێلۆنا بۆ تەنیا یەک خاڵ کەمبووەتەوە، دوای دوو یەکسانبوونی یەک بەدوای یەک بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ و ئێڵچێ.

تیمەکەی ئاڵۆنسۆ دووجار لە یارییەکە دواکەوت و لە کۆتاییدا 2-2 یەکسانبوون؛

ئەمە تۆپی پێیە، دوای دەستپێکێکی باش، کەوتووینەتە زنجیرەیەک ئەنجامی نەخوازراو، دەزانین چیمان دەوێت و پێویستە بەرەوپێش بچین.

دڵخۆش نین، دەمانەوێت بەردەوام سەربکەوین، بەڵام ئەمە بەردەوام روو نادات، چەندین یاریی لەم وەرزەدا ماون. دەبێ شیکردنەوەیەکی قووڵ بۆ ئەم یارییە بکەین.

ئاڵۆنسۆ لە وەڵامی پرسیارێکدا، ئایا ریال مەدرید داڕماوە؛

نەخێر، ریال مەدرید نەکەوتووە و تاوەکو ئێستا رکابەری دەکەین و خۆمان بەدەستەوە نادەین.

قەیران لە نێوان ئاڵۆنسۆ و یاریزانان هەیە؟

ئاڵۆنسۆ بەتووندی وەڵامی ئەم دەنگۆیانەی دایەوە و سەرنجی خستە سەر لایەنێکی دیکە؛

هەموو یارییەک چوارچێوەیەکی جیاوازی هەیە، بەڵام لە کۆتاییدا ئەنجامەکان بڕیاردەدەن. تەواو دەزانین چیدەکەین و رەخنە لە خۆمان دەگرین. رۆحی تیمەکە باشە و لەگەڵ رەخنەکان دەژین و خۆمان باشتر دەکەین.

پەیوەندی نێوان دەستەی راهێنەران و یاریزانان باشە، ئێستا زیاتر لەیەکتر تێدەگەین، چونکە هەردووکمان لەسەر هەمان بەلەمین.

پێکەوە لە بردنەوەکان ئاهەنگ دەگێڕین و ئەگەر سەرنەکەوین نیگەران دەبین. پێویستە ئەم ساتە تێبپەڕێنین و خۆمان بۆ ئۆڵمپیاکۆس ئامادە بکەین.

ئاڵۆنسۆ لەبارەی بڕیاری بەیەدەک کردنی ڤینیسیۆس دەڵێت؛

زۆر قسە دەکەین و ئێستا لە بابەتەکە تێدەگات و دەزانێت رۆڵی چییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button