
یاریگا –
ریال مەدریدی پێشەنگ لە گەڕی 11ی خولی ئیسپانی 2-2 لەگەڵ ئێڵچی یەکسانبوون و نەیانتوانی جیاوازییەکە لەگەڵ بارسێلۆنای رکابەریان لە پلەی دووەم، زیاتر بکەن. ئێستا بارسا بە کۆکردنەوەی 30 خاڵ تەنها خاڵێک لە رکابەرە مێژووییەکەیەوە دوورە.
تیمەکەی چابی ئاڵۆنۆ سێ یارییە لەدوای یەک تامی بردنەوەی نەکردووە، دوای یاریەکەی ئێڵچی راهێنەرە ئیسپانییەکە چەند پرسیارێکی ئاڕاستەکرا کە ئەمەی خوارەوە گرنگترینیانە:
ئەنجامەکانی چەند دوایین یارییەکانتان؟
ئیتر ئەمە تۆپی پێیە. بەم دواییانە ئەنجاممان نەگرتووە. دڵخۆش نین بەمە. بەڵام هێشتا یاریی زۆرمان ماوە.
تیمەکە لەدوای یاریی کلاسیکۆوە ڕووخاوە؟
نەڕووخاوین. دەزانین دەبێت باشتر یاریی بکەین. هەر ئەوەشمان دەوێت.
جێگەی داخە دوای 1-1 دیسان گۆڵمان لێکرایەوە (لە خولەکی 84). گۆڵی دووەمیان ئازاری داین. چونکە ئێمە ئەو ساتە بەتەواوەتی فشارمان دروستکردبوو بۆ پێشەوە.
گرفتەکانی ژووری جلگۆڕین؟
هەمووڕۆژێک پەیوەندیم لەگەڵ ژووری جلگۆڕین بەهێزتر دەبێت.
بۆچی ڤینیسیۆس لەسەر کورسی یەدەک بوو؟
قسەم لەگەڵ کردبوو. ئەو تێگەشتبوو لە رۆڵی ئەمڕۆی.



