Loading...
ئه‌مریکاگرنگترین

یانەکەی مێسی و سوارێز بووە پاڵەوان

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی و لویس سوارێز تەنها ئەو یانانە ناکەنە پاڵەوان کە یارییان بۆ دەکەن، بەڵکوو ئەوانەش  کە دەگەیەننە لووتکە کە خۆیان دایانمەزراندووە.

ئەو دووانە کە یەکێک لە درەوشاوەترین سەردەمەکانی مێژووی بارسێلۆنایان نووسیەوە لەگەڵ نێیمار دا سیلڤا، ئێستا لە ئینتەر مەیامی ئەمریکی درێژە بە کاروانە پڕ سەروەرییەکەیان دەدەن و تەنانەت ئەو یانەیەشیان کرد بە خاوەنی نازناو لە خولی ئەمریکی.

سەرەتای ئەم ساڵ مێسی و سوارێز لە ئوروگوای خۆیان خزاندە نێو وەبەرهێنان لە یانەی تۆپی پێدا و لەو وڵاتە یانەی دیپۆرتیڤۆ ئێڵ ئێس ئێمیان دامەزراند.

بە کەمتر لە ساڵێک تەمەن، دیپۆرتیڤۆ بووە پاڵەوانی یانەکانی پلە D لە ئوروگوای و بەوەش سەرکەوتنیان بۆ پلە سێی ئەو وڵاتە مسۆگەرکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button