Loading...
ئینگلتەرا

بەهۆی ئاهەنگی کریسمەسەوە پێکانی کونیا ئاشکرا دەبێت

گورزێکی کوشندە بەر ئامۆریم دەکەوێت

Yariga App

یاریگا –

ماتیتۆس کونیا، هێرشبەری بەڕازیلی مانچێستەر یونایتد لە مەشقەکانی یانەکەی تووشی پێکان بوو.

مانچێستەر یونایتد، بە میوانداری کردنی ئیڤەرتن لە ئۆڵدترافۆرد، هەوڵدەدات بۆ شەشەم یاریی لەسەر یەک رێچکەی نەدۆڕان بەرنەدات، بەڵام روبێن ئامۆریم لەگەڵ کۆمەڵێک کێشەی پێکاندا دەجەنگێت، لەوانە ئامادەنەبوونی هاری ماگوایەر و بنیامین شیشکۆ.

لە ئەنجامدا چاوەڕوان دەکرا کونیا شوێنی شیشکۆ بگرێتەوە بەڵام هەواڵە ناخۆشەکە بە ئامۆریم گەیشت. یاریزانە بەڕازیلییەکە کە لە میرکاتۆی هاوینەدا لە یانەی وۆڵڤزەوە پەیوەندی بە یونایتدەوە کرد، لە راهێنانەکانی دوێنێدا تووشی پێکان بوو.

هەواڵەکە لەلایەن پەیجی فەرمی ئاڵترینکام راگەیەندرا، نوسییان:

“بەداخەوە ئەمڕۆ ماتیۆس کونیا لە مەشقەکاندا تووشی پێکان بوو و بەهۆی هۆکاری پزیشکییەوە ناتوانێت بەشداری ئاهەنگی داگیرساندنی گڵۆپی کریسمس بکات لە شاری ئالترینکام کە لەم مەڕاسیمەدا چەندین نمایشی سەرنجڕاکێش بەڕێوەدەچێت”.

ئەم هەواڵە نیگەرانی هاندەرانی یونایتد لەسەر دۆخی کونیا دروستکردووە، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی گرنگی و کاریگەری بۆ تیپەکە لەم وەرزەدا. هەرچەندە لە دوای گواستنەوەی بۆ یونایتد تەنیا یەک گۆڵی تۆمارکردووە، بەڵام یاریزانە تەمەن 26 ساڵەکە یاریزانێکی سەرەکی سیستەمی ئامۆریمە و یارمەتی برایان ئێمبوێمۆ دەدات بۆ ئەوەی ئاستێکی باشتر پێشکەش بکات.

هێشتا یونایتد هیچ لێدوانێکی فەرمی لەو بارەیەوە نەداوە، هەرچەندە بی بی سی سپۆرت بانگەشەی ئەوە دەکات کە رۆیشتنی بۆ شاری ئالترینکام لەڕێگەی یانەکەوە رێکنەخراوە. بەهۆی دوورکەوتنەوەی کونیا و شێشکۆ، ئامۆریم رووبەڕووی دووڕیانێکی گەورەی هەڵبژاردن دەبێتەوە، چونکە هیچ هێرشبەرێکی ناوەڕاستی بە ئەزموونی لەبەردەستدا نییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button