Loading...
ئیتاڵیاگرنگترین

سپالێتی: شێوازی یارییکردنی یوڤێنتوس ئاشکرایە و نابێ تۆپی پێ ناشرین بکەین

سپالێتی لە یاریزانان نیگەرانە

Yariga App

یاریگا –

لوسیانۆ سپالێتی، راهێنەری یوڤێنتوس بە شێواز و پلانی ئاشکرای یانەکەی ‘زۆر’ نیگەرانە، ئەمەش دوای یەکسانبوونی 1-1 لەگەڵ فیۆرێنتینا لە سێریا ئەی.

سپالێتی دوای یارییەکە دووپاتیکردەوە، پێویستە یوڤێنتوس ئاستی خۆی بەرەوپێش ببات، ئەگەر نیازی بردنەوەی نازناوەکانی ناوخۆیی و دەرەکی هەبێت.

یوڤێنتوس لە پلەی شەشەمی سێریا ئەی بە جیاوازی پێنج خاڵ لەگەڵ پێشەنگایەتی دێت، فیۆرێنتیناش دوای 12 گەڕ هیچ یارییەکی نەبردووەتەوە و لەپلەی پێشکۆتاییدایە.

سپالێتی لەدوای یارییەکە قسەی بۆ پێگەی IlBianconero کرد؛

لە گێمی یەکەمدا، شێوازی یاریکردنمان زۆر ئاشکرا و پێشبینیکراو بوو. چەندین هەڵەی هونەریمان کرد.

نابێ ئەم هەڵانە بەئاسانی تێپەڕن، چونکە پێویستە ئاستی ئێمە بەرزتر بێت. راهێنەری فیۆرێنتینا وزە و خرۆشی زۆری بە یاریزانانی خۆی دەدا، ئێمە باش دەیناسین، بەڵام من بۆ پێشکەشکردنی شتی زیاتر هاتوومەتە ئەم یانەیە و پێویستیمان زۆر بە خۆبەرەوپێشبردنە.

پێویستە ئامانجی سەرەکی ئێمە بردنەوەی سکودێتۆ بێت، دەزانم دەتوانین ئاستێکی باشتر پێشکەش بکەین. ئەو بێدەنگییەی لە ژووری جلگۆڕین هەبوو، مانای نیگەرانی قووڵی یاریزانانە، ئەمەم بەدڵە و دەبێ شێوازێکی جوانی تۆپی پێ پێشکەش بکەین.

بابەتی زیاتر

Back to top button