Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاریی ئێڵچێ V ریال مەدرید؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ دووای دوو هەفتە دابڕان بەهۆی یارییەكانی فیفاوە ریال مەدرید دەگەڕێتەوە و دەبێتە میوانی ئێڵچێ.

وابڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 23:00 بەكاتی هەولێر ئێڵچێ لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی سیازدەی لالیگای ئیسپانیا.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ریال مەدرید لە كۆتا دوو یارییدا نەیتوانیوە بردنەوە بەدەستبهێنێت، بەرامبەر لیڤەرپوول بە گۆڵێكی بێ وەڵام شكستیهێنا و لەگەڵ رایۆ ڤاییكانۆش بە گۆڵێک یەكسان بوون.

ریال مەدرید لەم وەرزەی لالیگا 12 یاریی كردووە لە دە یاریی براوە بووە یارییەک یەكسان بووە و یارییەكیش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 31 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگای ئیسپانیا دێت.

لە بەرامبەردا ئێڵچێ لە كۆی دوازدە یاریی لە سێ یاریی براوە بووە شەش یاریی یەكسان بووە و سێ یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 15 خاڵ لە ریزبەندی دوازدەیەمی لالیگا دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ئێڵچێ بە بێ خۆسێ فێرناندێز رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.

ریال مەدرید بە بێ ئۆرێلیەن چوامینی، ئیدێر میلیتاو، ماستانتونۆ، كارڤاخال، رودیگەر و ئالابا رووبەڕووی ئێڵچێ دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئێڵچی

پێنا

چوست، بیگاس، ئافرێگروبەر

نونێز، ئەگوادۆ، فێباس، مێندۆزا، ڤالێرا

رۆدریگێز، میر

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید

كۆرتوا

ترێنت ئارنۆڵد ،ئاسێنسیۆ، هاوسن، كارێراس

 ڤاڵڤێردی، كاماڤینگا، گولەر

بێڵینگهام

ئێمباپێ، ڤینیسیۆس

بابەتی زیاتر

Back to top button