
یاریگا –
لە یاریی لووتكەی ئەمڕۆ و لە دێربی باكووری لەندەندا ئارسیناڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری تۆتنهام دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 19:30 بە كاتی هەولێر ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری تۆتنهام بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی دوازدەی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

ئارسیناڵ ئەم وەرزەی بە نایابی دەستپێكردووە و پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگی گرتووە.
لەم وەرزەدا لە كۆی 11 یاریی لە هەشت یاریی براوە بووە دوو یاریی یەكسان بووە و یارییەكیش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 26 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا تۆتنهام لە كۆی یازدە یاریی لە پێنج یاریی براوە بووە سێ یاریی دۆڕاوە و سێ یارییش یەكسان بووە.
بە كۆكردنەوەی هەژدە خاڵ لە ریزبەندی هەشتەمی پرێمەرلیگ دێت.
زانیاری یاریی
ئارسیناڵ لە كۆتا شەش یاریی بەرامبەر تۆتنهام لە پرێمەرلیگ پێنج یارییان بردووەتەوە و یارییەكیش یەكسان بوون.
تۆتنهام لە كۆتا نۆ یاریی پرێمەرلیگ بەرامبەر ئارسیناڵ لە حەوت یاریی دۆڕاوە یارییەک یەكسان بووە و یەک یاریی بردووەتەوە.
ئارسیناڵ لە كۆتا 32 یاریی پرێمەرلیگ لە یاریگای خۆیدا بەرامبەر تۆتنهام تەنیا یەک یاریی دۆڕاندووە ( 19 بردنەوە، 12 یەكسان ).
ئارسیناڵ لە هەشت یاریی ئەم وەرزەدا لە یاریگای خۆی تەنیا یەک گۆڵی لێكراوە.
لە مێژوودا 197 جار رووبەڕووبوونەتەوە، لە 84 یاریی ئارسیناڵ براوە بووە، تۆتنهامیش 61 یاریی و 52 یارییش یەكسان بوون.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئارسیناڵ بە بێ گابریێل، كای هاڤێرتز، گابریێل خێسوس، یۆكێرێش، مارتینێلی و مادویكێ رووبەڕووی تۆتنهام دەبێتەوە.
لە بەرامبەردا تۆتنهام بە بێ سۆلانكێ، مادیسن، كۆلۆسێڤسكی، گرەی، بن دەیڤز و دراگوشین رووبەڕووی ئارسیناڵ دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئارسیناڵ
رایا
تیمبەر، سالیبا، مۆسكوێرا، كالافیۆری
ئیزێ ، زوبیمێندی، رایس
ساكا، مێرینیۆ، ترۆسارد
پێكهاتەی پێشبینیكراوی تۆتنهام
ڤیكاریۆ
پۆرۆ، رۆمێرۆ، ڤان دی ڤین، سپێنس
پاڵینیا، بێنتانكور
قودوس، سار، ئۆدۆبێرت
ریچارلیسن



