
یاریگا –
چاپی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری ریال مهدرید، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی پێش یاریی سبەی یانەکەیان بەرامبەر ئیلچی، جەختی لەسەر ئامادەیی تیپەکەی بۆ قۆناخی داهاتوو کردەوە.
ئاڵۆنسۆ سەرەتا ئاماژەی بەوەدا کە هەموو یاریزانە نێودەوڵەتییەکان باشن و کەشوهەوای ناو یانەکە نایابە. ڕوونیشیکردەوە
کە گهشتێكی قورس بۆ ئیلچی چاوەڕێیمان دهكات، چونکە ئیلچی یانەیەکی تازە سەرکەوتووە، بەڵام بە شێوەیەکی باش یاری دەکات.
راهێنەر دڵنیاییدا دۆخەکە وەک پێش پشووی نێودەوڵەتی ماوەتەوە و یانەکە تامەزرۆی خول و چامپیۆنزلیگە، بەتایبەتی کە پێویستیان بە بەشداریی هەموو یاریزانەکانیانە.
Xabi Alonso da hasta cinco nombres para el lateral del Real Madrid ante la vuelta de Trent y sin descartar aún poner de nuevo a Fede Valverde.
🔗 https://t.co/2jc0GAVuvT 🔗 pic.twitter.com/5AqQkYQC7j
— ElDesmarque (@eldesmarque) November 22, 2025
سەبارەت بە رەخنەکان، ئاڵۆنسۆ رایگهیاند،
بە باشی لە پێداویستییەکان تێدەگهین و بە جدی كاریان لهسهر دهكهین، بێ ئەوەی گرنگییەکی زیاتر لەوەی شایستەی بێت پێیان بدرێت.
لە لایەنی جەستەییەوە، راهێنەرەکە دۆخی ئێستای بە قۆناخێکی ماندووکەر وەسف کرد بەهۆی خشتەی قەرەباڵغی یارییەکانەوە، بەڵام ئاماژەی بە باشبوونی داتاکانی جەستەیی یاریزانان کرد. هەروەها باسی لە گرنگی مامەڵەکردن لەگەڵ پێکانەکان کرد و هیواخواز بوو بتوانن ماوەی دوورکەوتنەوەی میلیتاو کەم بکەنەوە.
ئاڵۆنسۆ گوتیشی،
یارییەکانی دەرەوەی یاریگای خۆمان بە دۆخێکی نەرێنی و جەماوەرێکی دژ بەڕێوەدەچن، بەڵام ئامادەکارییەکان وەک خۆیان دەمێننەوە.
لهبارهی گۆرێنی شوێنی یاریزانهكانیش رایگهیاند،
پشووی نێودەوڵەتی یارمەتیدەر بوو بۆ گەڕاندنەوەی توانای جەستەیی یاریزانان جەختی لەسەر بەردەستبوونی بژاردەکان کردەوە،ئیمه بۆ ههر یاریزانێك بژاردهی جێگرهوهمان ههیه.
سەبارەت بەوەی کیلیان ئێمباپێ لە دوو یاریی رابردوو گۆڵی تۆمار نەکردووە، ئاڵۆنسۆ ئەمەی بە کێشەیەکی گشتیی تیم دانا و شیکارییان بۆ کردووە. داوای سەرنجخستنە سەر لێدانە جێگیرەکانیشی کرد.
لەبارەی تیبۆ کۆرتوا، راهێنهره ئیسپانیهكه ستایشی ئاستە بەرزهكهی كرد و رایگهیاند،
ئهو ههست بهبهرپرسیارهتی گهوره دهكات بەتایبەتی لە ساتە یەکلاکەرەوەکاندا ئهو بۆ ئێمه زۆر گرنگه.
ئاڵۆنسۆ لە کۆتایی قسەکانیدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هەموو یارییەکانی دەرەوەی یاریگا پێویستیان بە هەوڵێکی زۆرە و ئەمە راستیه، راشیگەیاند، کە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر و نیو لەگەڵ یاریزانان قسەی کردووە، روونیکردووەتەوە ئهوان كێن، بهپرسیارهتی پۆشینی درێسهكهیان چهنده گهورهیه و دهبێت چی بكهن چۆن بگهرێنهوه ئاستی پێشوویان و ركابهری بردنهوهی نازناوهكان بكهن.



