
یاریگا –
لە کاتێکدا زاخۆ و تەواوی کوردستیان چاویان بڕیوەتە دەستکەوتێکی جیهانی کە دەتوانێت ناوی زاخۆ لەسەر نەخشەی تۆپی پێی جیهان گەشاوەتر بکات.
هاندەرانی یانەی زاخۆ، بە گەرمی و دڵسۆزی بێوێنەیان، بۆتە باس و خواسی ناوەندە وەرزشییەکان و ئێستا وەک پاڵێوراوێکی بەهێز بۆ بردنەوەی خەڵاتی The Best FIFA Fan Award (باشترین هاندەرانی ساڵ) بهربژێرن. ئەم خەڵاتە ساڵانە لەلایەن فیفاوە بەو هاندەرانە دەبەخشرێت کە چیرۆکێکی ناوازە و ئیلهامبەخشیان هەیە، دەکرێت ئەمجارە لە باوەشی هاندەرانی زاخۆدا بێت.
بۆ تێگەیشتنێکی قووڵتر لەم رووداوە مێژووییە چاوەڕوانکراوە، تۆڕی وەرزشی یاریگا بەدواداچوونێکی وردی بۆ چۆنیەتی دەنگدان و ژمارەی دەنگەکانی براوەکانی پێشووی خەڵاتی باشترین هاندەرانی جیهان كردووه، ئایا هاندەرانی زاخۆ دەتوانن ئەو ژمارە دەنگە پێوانەییە بشکێنن و مێژوو بنووسنەوە؟ ئەم راپۆرتە شیکارییەکی گشتگیر بۆ رێڕەوی دەنگدان لە ساڵانی رابردوو دەخاتە روو، بۆ ئەوەی تابلۆیەکەی روونتر لەبەردەم هاندەران بکێشینەوە سەبارەت بە گەورەیی ئەو ئەرکەی لە پێش زاخۆدایە.
براوهی 2021: هاوکاری نێوان دانیمارک و فینلاند بە 107 هەزار دەنگ
لە ساڵی 2021دا، خەڵاتەکە بەخشرایە هاندەرانی دانیمارک و فینلاند، کە کۆی گشتی 107,565 دەنگیان بەدەست هێنا. ئەمەش لەبەر رێزگرتن و هاوکاری سۆزدارییان بوو لە کاتی یارییەکانی یۆرۆ 2020، کاتێک کریستیان ئێریکسن لە ناو یاریگادا بێهۆش بوو. هەردوو کۆمەڵە هاندەرەکە پاڵپشتی یەکتریان کرد تاوهكو هەواڵی تەندروستی ناوبراو روونبووەوە.
براوهی 2022: هاندەرانی ئەرجەنتین و ژمارەیەکی پێوانەیی 656,253 ههزار دهنگ
لە ساڵی 2022د، خەڵاتی باشترین هاندەران بەخشرایە هاندەرانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، بە کۆی گشتی 656,253 دەنگی تۆمارکراو، کە دەکاتە 41.88%ی کۆی دەنگەکان.
ئەم خەڵاتە لەبەر پاڵپشتییە بێوێنەکەیان بوو لە کاتی بردنەوەی نازناوی جامی جیهانی 2022 لە قەتەر، هەروەها پێشوازییە گەورەکەیان لە یاریزانان لە بوێنۆس ئایرێس.
براوهی 2023: باوکێکی میهرەبان و 264 هەزار دەنگ
براوەی خەڵاتی هاندەرانی فیفا لە ساڵی 2023، هیۆگۆ دانیال “تۆتۆ” ئینیگوێز، هاندەرێکی یانەی کۆڵۆن لە ئەرجهنتین بوو، ئەو توانی 264,591 دەنگ بەدەست بهێنێت. خەڵاتەکە لەبەر جووڵە سۆزدارییەکەی بوو کە وێنەیەکی بەرفراوانی لێ بڵاوبووەوه، باوکێک بە یەک دەست کۆرپە ساواکەی بە بڕوانە شیر دەدا، لە کاتێکدا بە دەستەکەی دیکەی هاواری بۆ یانەکەی دەکرد لەسەر پهیژهكانی یاریگا، ئەم ساتە نموونەیەکی نایابی خۆشەویستی تۆپی پێ بوو.
براوهی 2024 گوئیلێرمێ گاندرا مۆرا (هاندەرێکی گەنجی بەڕازیلی)
براوهی حهڵاتی باشترین هاندهر بهخشرایه هاندهرێكی گهنجی بهرازیلی بەهۆی چیرۆکە سۆزدارییەکەی و خۆشەویستییەکەی بۆ یانەی ڤاسکۆ دا گاما، پاش گرتەیەکی ڤیدیۆیی پڕ سۆز لەگەڵ دایکی دوای دەرچوونی لە کۆما. ئەم چیرۆکە ملیۆنان کەسی هەژاند و بووە هۆی دەرچوونی “یاسای گویی” لە ڕیۆ دی جانێرۆ بۆ هاوکاریکردنی تووشبووان بە نەخۆشییەکەی.
بهربژێی زاخۆ له 2025 ئامانجی یانهكه
لە کاتێکدا هاندەرانی زاخۆ بە گەرمی و پاڵپشتی بێوێنەیان بۆ یانەکەیان ناسراون، ئەم ئامارانە نیشانەی ئەوەن کە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتە جیهانییە پێویستیان بە پاڵپشتییەکی گەورەی دەنگدانی جەماوەری دەبێت، زاخۆ له بردنهوهی ئهم خاڵاته دوورنیه چونكه لهسهرانسهری كوردستان و عێراقیش هاندهران و دهستهی كاگێری دهنگ بۆ یانهكهیان كۆدهكهنهوهو بهپێی ئهو ژمارانهی پێشووی فیفا بێت زاخۆ زۆر نزیكه له بردنهوهی خهڵاتهكه، دەکرێت ببێتە دەستکەوتێکی مێژوویی بۆ زاخۆ و كوردستان.



