Loading...
ئینگلتەرا

بەهۆی هەڕەشەی کوشتن، ئیزاک سەگی پاسەوان دەکڕێت

بە بڕی 30 هەزار پاوند

Yariga App

یاریگا –

ئالێکساندەر ئیزاک، هیرشبەری لیڤەرپوول سەگێکی پاسەوان بە بڕە پارەیەکی زۆر دەکڕێت.

ئیزاک لە هاویندا فشارێکی زۆری خستە سەر نیوکاسڵ و دواجار وایکرد یانەکەی دەستبەرداری ببێت و بە بڕی 125 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە کرد و جێهێشتنی یانەکەی هاندەرانی نیوکاسڵی تووڕە کرد.

ئیزاک تاوەکوو ئێستا تاکە گۆڵێکی لە جامی کاراباو بۆ لیڤەرپوول تۆمار کردووە و بە گشتی رووبەڕووی رەخنەی زۆر بووەتەوە و ئێستا ئەم هێرشبەرە سەگێکی پاسەوانی گرانبەهای بۆ پارێزگاری کردنی خۆی کڕیوە و بووەتە سەردێری هەواڵەکان.

ئەم هەنگاوە دوو مانگ دوای ئەوە دێت کە ئیزاک لە کاتی یاریکردنی بۆ هەڵبژاردەی سوید هەڕەشەی کوشتنی لێکرا، کە بەهۆی ئاستە خراپەکانی لە سەرەتای پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا هاندەرانی توڕە کردبوو. دوای ئەوەی سوید نەیتوانی لە دوو یاری یەکەمی پاڵاوتنەکاندا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، بە پێنج خاڵ لە دوای سویسرای پێشەنگ و دوو خاڵ لە دوای کۆسۆڤۆوە دابەزی، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی لە مانگی ئەیلولدا گرژی لەنێو بەشێک لە هاندەراندا درووست بێت.

چەند یاریزانێک دوای یارییەکان لە سۆشیال میدیا رووبەڕووی هەڕەشەی کوشتن بوونەتەوە. یەکێتی تۆپی پێی سوید رایگەیاندووە کە ئەو رەفتارە پەسند نییە. نزیکەی 10 حاڵەتی لەوشیوەیە بە پۆلیس راگەیەندراون و پۆلیس لێکۆڵینەوە دەکات.

هێرشبەرە سویدییەکە سەگەکەی لە کۆمپانیای (Phoenix Dogs) بە بڕی 30 هەزار پاوند کڕیوە، کە ئاژەڵە ماڵییە نوێیەکەی بە “سەگێکی سەرسوڕهێنەر” وەسف کردووە.

جیا لە ئیزاک چەندین یاریزانی دیکەی تۆپی پێ لەوانە مارکوس راشفۆرد و کایل واکەر و جاک گریلیش سەگی پاسەوانیان هەیە بۆ ئەوەی مەترسی دزیکردن لە ماڵەکانیان دوور بخەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button