Loading...
ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ڤینیسیۆس جونیۆر بڕیاری کۆتایی خۆی لە ریال مەدریددا

خەریکە هەموو شتێک یەکلاییدەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

پێدەچێت ریال مەدرید و ڤینیسیۆس جونیۆر لەسەر هەموو شتێک رێککەوتبن و لە ماوەی داهاتوودا وردەکارییەکان ئاشکرا دەکرێن.

رۆژنامەی ئاس لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید و ڤینیسیۆس گەیشتنە رێککەوتنی کۆتایی و گرێبەستی ئەستێرە بەڕازیلییەکە نوێدەکرێتەوە.

گرێبەستی ئێستای ڤنیسیۆس لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت و رۆژنامەکە جەختیکردووەتەوە، ماوەیەکە رێککەوتن کراوە و هیچ نیازێک بۆ دەستکاریکردنی رێککەوتنەکە نییە.

رووپەڕی رۆژنامەی ئاس – 22.11.2026

سەرەڕای رووداوەکانی ئێل کلاسیکۆ، ریال مەدرید لە نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤینیسیۆس پاشگەز نەبووەتەوە و فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید، ڤینی وەکو ستوونێکی سەرەکی پڕۆژەی وەرزشی مەدرید دادەنێت.

بەگوێرەی زانیارییە دەستکەوتووەکان، ریال مەدرید بەشێوەیەکی بەرچاو مووچەی ڤینیسیۆس زیاد دەکات و گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی ساڵی 2030 نوێدەکرێتەوە، جیا لەمەش مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی زۆر دەبێت، تاوەکو ڤینی وەکو ستوونێکی سەرەکی لە پڕۆژەی وەرزشی مەدرید بمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button