
یاریگا –
ئەمڕۆ دوای ماوەیەكی زۆر دابڕان بارسێلۆنا دەگەڕێتەوە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆو و لە یەكەم یاریی گەڕانەوەیدا میوانداری ئاتلێتیک بیلباو دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 18:15 بە كاتی هەولێر بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆو میوانداری ئاتلێتیک بیلباو بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی سیازدەیەمی لالیگای ئیسپانیا.
پڕۆفایلی یاریی

بارسێلۆنا زیاتر لە 900 رۆژ دابڕان و دووركەوتنەوە لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆو بەهۆی نۆژەنكردنەوەوە، ئەمڕۆ بارسا جارێكی دیكە بە یاریگاكەی شاد دەبێتەوە.
بارسێلۆنای هانزی فلیک لەم وەرزەی لالیگادا لە كۆی دوازدە یاریی لە نۆ یاریی براوە بووە یەک یاریی یەكسان بووە و دوو یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 28 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگا دێت.
لە بەرامبەردا ئاتلێتیک بیلباو لە كۆی 12 یاریی لە پێنج یاریی براوە بووە دوو یاریی یەكسان بووە و پێنج یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 17 خاڵ لە ریزبەندی حەوتەمی لالیگای ئیسپانیا دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
بارسێلۆنا بە بێ فرێنكی دی یۆنگ، پێدری، گاڤی و تێر شتیگن رووبەڕووی ئاتلێتیک بیلباو دەبێتەوە.
بیلباو تەنیا بە بێ ئیناكی ویلیامس رووبەڕووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا
خوان گارسیا
گارسیا، ئاراوخۆ، كوبارسی، بالدێ
كاسادۆ، ئۆلمۆ، لۆپێز
لامین یامال، راشفۆرد
لیڤاندۆڤسكی
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئاتلێتیک بیلباو
ئونای سیمۆن
ئاریسۆ، ڤیڤیان، پاریدیس، بێرچیچێ
ڤێسگا، گالاریتا
نیكۆ ویلیامس، سانسێت، بێرنگوێر
گوروزیتا



