Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی لیڤەرپوول V نۆتینگهام؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا

ئەمڕۆ لە هەفتەیەكی نوێی یارییەكانی پرێمەرلیگ لیڤەرپوول لە یاریگای خۆیدا میوانداری نۆتینگهام فۆرێست بكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 18:00 بە كاتی هەولێر لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری نۆتینگهام فۆرێست بکات، لە میانی یارییەكانی گەڕی دوازدەیەمی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

لیڤەرپوول لەم وەرزەدا بە ئاستێكی تەواو ناجێگیردا دەڕوات بە جۆرێک لە كۆی یازدە یاریی تەنیا شەش یاریی بردووەتەوە و پێنج یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 18 خاڵ لە ریزبەندی هەشتەمی پرێمەرلیگ دێت.

لە بەرامبەردا نۆتینگهام لە كۆی یازدە یاریی تەنیا دوو یاریی بردووەتەوە و سێ یارییش یەكسان بووە و لە شەش یارییدا دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی نۆ خاڵ لە ریزبەندی نۆزدەیەمی پرێمەرلیگ دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

لیڤەرپوول بە بێ فلۆریان ڤیرتز، كۆنۆر برادلی، جێریمی فریمپۆنگ، جیۆڤانی لیۆنی و بایجێتیچ رووبەڕووی نۆتینگهام دەبێتەوە.

لە بەرامبەردا نۆتینگهام بە بێ كریس وود، دۆگلاس لویز، باكوا، ئاینا و زینچینكۆ رووبەڕووی لیڤەرپوول دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراو لیڤەرپوول

ئالیسن

گۆمێز، كۆناتێ، ڤان دایک، رۆبێرتسن

خراڤنبێرخ، ماک ئالیستەر

سەڵاح، سۆبۆسلای، خاكپۆ

ئیزاک

پێكهاتەی پێشبینیكراوی نۆتینگهام

سێڵس

 مۆرێلۆ، میلینكۆڤیچ، كونیا

ساڤانا، ئاندێرسن، سانگارێ، ویلیامس

ئێندۆی، گیبس وایت، ئیگۆر خیسۆس

بابەتی زیاتر

Back to top button