Loading...
عێراقکوردستان

دوای شکستەکەیان بەرامبەر زەوڕا، راهێنەری نەوڕۆز باسی بازاڕی گواستنەوەی زستانە دەکات

وەلی کەریم: دەکرا بە خاڵێک لە یاریگا بێینە دەرەوە

Yariga App

یاریگا –

نەورۆز جارێکی دیکە شکستی هێنا و راهێنەری تیپەکەش باسی گواستنەوەی یاریزانی نوێ دەکات بۆ تۆکمەکردنی پێکهاتەکەی.

لە گەڕی حەفتەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، نەورۆز لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 2 _ 1 بە یانەی زەوڕا دۆڕا، شەشەم شکستی سوور پۆشەکانی سلێمانیە بەدوای یەک، وێڕای ئەوەی لە جامی عێڕاقیش بەرامبەر بەحری شکستی هێنا و لە قۆناخی دووەم کرایە دەرەوە.

وەلی کەریم، راهێنەری نەورۆز باس لە هۆکاری شکستەکەیان دەکات بەرامبەر زەوڕا و گووتی:

یارییەکی باشمان کرد، دەکرا بە خاڵێک لە یاریگا بێینە دەرەوە و شایەنی شکست نەبووین، سوپاسی یاریزانەکانم دەکەم کە ئاستێکی باشیان پێشکەشکرد، لە گواستنەوەی زستانە گۆڕانکاری باش دەکەین و کۆمەڵێک یاریزان دەهێنینە ریزی تیپەکە.

موڕتەزا هەدیب، یاریزانی نەورۆز باس لە بەرزکردنەوەی ئاستی یارێزانەکان لەلایەن راهێنەرەوە دەکات و دەڵێت:

لەگەڵ دەستبەکاربوونی دەستەی راهێنەران ئاستی سەرجەم یاریزانەکان بەرەو پێش چووە، یاریی داهاتوو جیاواز دەردەکەوین و دەبێ لەم یارییەوە دەست بەسەرکەوتن بکەینەوە.

نەورۆز سێ خاڵی هەیە و لە ریزبەندەی 18 دێت،  لە گەڕی هەشتەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق لە یاریگای خۆی رووبەڕووی ئەمانەی بەغدا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button