
یاریگا –
بۆ یەکەمجار لە مێژوودا هەولێر و غەڕاف لە یارییەکی فەرمیدا بەرامبەر یەکتر یاریی دەکەن.
لە گەڕی حەفتەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، شەممە ( 22ـی نۆڤێمبەری 2025 ) لە یاریگای فرانسۆ هەریری کاتژمێر 7:30ـی شەو، هەولێر رووبەڕووی غەڕاف دەبێتەوە، بۆ یەکەمجارە لە مێژوو هەر دوو یانە بەرامبەر یەکتر یاریی دەکەن.
باسم قاسم، راهێنەری هەولێر باسی لە وەستانی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق و ئامادەکاری تیپەکەی بۆ یارییەکە کرد و گووتی:
راوەستانی خول کاریگەری لەسەر ئاستی یاریزانەکان دروستکردووە بە شێوەیەکی گشتی، بەڵام ئەوە ئەرکێکی نیشتمانیە و پێویست بکات خول بوەستێت ئاساییە، دەمانەوێ لە رێگای ئەم یارییەوە پێشەنگی خولەکە بەهێزتر بکەین، یارییەکەی بەرامبەر غەراف ئاسان نابێت و تیپێکی رێکخراون، یاریزانی باشیان هەیە و دەتوانن لە یاریگادا بەرگری باش بکەن.
سەرهەنگ موحسین، گۆڵپارێزی هەولێر باس لە ماندووبوونی تیپەکەیان دەکات کە بە هۆی بێ یاریگاییەوە دەناڵێنێت، گۆڵپارێزەکەی هەولێر دەڵێت:
دەمان ناڵاند بە هۆی ئامادە نەبوونی یاریگاوە، چەندین یاریگامان کرد لەم ماوەیەدا، بەڵام ئێستا یاریگا ئامادەیە و ئێمەش ئامادەین، یارییەکەی غەراف لە یاریگای خۆمانە، پشت بەخوا سەردەکەوین و دڵی هاندەرانمان خۆش دەکەین.
هەولێر بە 16 خاڵ لە پێشەنگی خولەکە دێت و گەڕی هەشتەمیش دەبێتە میوانی دیالا، غەراف کە ئەم وەرزە یەکەم جارە لە مێژوودا بەشداری خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دەکات، ئاستێکی باش پێشکەش دەکات و بە 12 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەم دێت، گەڕی داهاتوو لە بەغدا رووبەڕووی کەرخ دەبێتەوە.



