پەیوەست بە رۆناڵدۆ؛ فیفا بەناچاریی بڕیارێکی خۆی دەگۆڕێت

یاریگا –
یەکێتی تۆپی پێی جیهانی کەوتەژیر کاریگەری رەخنەکان و بەناچاری پۆستەرە وێنەیەکی سڕیەوە کە بۆ مۆندیالی 2026 دیزاین کرابوو.
ئەمڕۆ یەکێتیەکە لە پلاتفۆڕمە فەرمیەکانی خۆیەوە وێنەیەکی دیزاینکراوی بەکۆمەڵی زۆرینەی ئەستێرە ناودارەکانی تۆپی پێی بڵاوکردەوە کە لەگەڵ هەڵبژاردەکانیان گەیشتنیان بە مۆندیالی داهاتوو مسۆگەر کردووە. بەڵام ئەوەی دەمودەست تێبینی کرا، وێنەی کریستیانۆ رۆناڵدۆی تێدا نەبوو سەرەرای ئەوەی پۆرتوگال یەکێک دەبێت لە بەشداربووەکانی پاڵەوانێتیەکە و پاڵوێراوێکی سەرەکیشە بۆ بردنەوەی.

بەڵام دوای ئەوەی فیفا تووشی رەخنەیەکی بێشومار بوویەوە لەلایەن هاندەر و هەوادارانی ئەفسانە پۆرتوگالیەکەوە، بۆیە بەناچاری پۆستەرەکەی سڕیەوە.
🚨 𝗕𝗥𝗘𝗔𝗞𝗜𝗡𝗚: FIFA’s official account has DELETED the first official poster of the 2026 World Cup from their social media accounts.
They received many negative comments for not including Cristiano Ronaldo on the poster. pic.twitter.com/MPP1t47qNE
— The Touchline | 𝐓 (@TouchlineX) November 20, 2025
دۆن لە کۆتا یاریی کۆمەڵەکەی بەرامەبەر ئێرلەندەی باکوور بە کارتی سوور کرایەدەرەوە.
رۆناڵدۆ هەڕەشەی بەشداری نەکردنی لە قۆناخی کۆمەڵەکانی مۆندیال لەسەرە
پێشبینی دەکرێت بەهۆی سزای کارتە سوورەکەیەوە سەرجەم یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکانی مۆندیالەکە لەدەستبدات.
رۆناڵدۆ هەڕەشەی بەشداری نەکردنی لە قۆناخی کۆمەڵەکانی مۆندیال لەسەرە



