Loading...
ئیتاڵیاگرنگترین

گاتوسۆ: کێشەی کێیزا خەتای من و ستافەکەم نیە، کێشەکە خۆیەتی

Yariga App

یاریگا –

جارێکیتر جینارۆ گاتوزۆ قسەی لەسەر بابەتی ئامادەنوونی فێدێرێکۆ کێیزا کرد لە ریزەکانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا.

ماوەیەکە کێیزا لەگەڵ ئازووری نابینرێت و لەوەتەی گاتوزۆش پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەی وەرگتووە، زوو زوو ئەو پرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت.

کێیزا کە ئێستا لە ریزەکانی لیڤەرپوولە، ئەگەرچی هێشتا وەک یەدەک لەلایەن ئارنە سڵۆتەوە پشتیپێدەبەسترێت، بەڵام شتێک لە ئاستی خۆی گەڕاندووەتەوە. ئەستێرەکەی پێشووی یوڤێنتوس لە دوو یاریی گرنگی پاڵاوتنەکان نەیوسیت درێسە شینەکە بپۆشێتەوە. گاتوزۆش لەو بارەیەوە بابەتەکەی پەیوەستکرد بە خودی یاریزانەکەوە. ئێستا کە تیمەکەی گاتوزۆ چووەتە پاشکۆی پاڵاوتنەکان، لەو بارەیەوە جارێکیتر راهێنەرەکە وتی

ئێوە زۆر باش ئەمە دەزانن. من پێش هەر یارییەکی هەڵبژاردەکان، کێیزا بانگێشت دەکەمەوە. بەڵام کێشەکە گاتوزۆ و ستافی راهێنەرایەتی نیە، کێشەکە خۆیەتی نەک ئێمە. ئێوەش زۆر بەباشی ئەمە دەزانن.

 

تیروپشکی پاشکۆی ئەوروپا راکێشرا و ركابه‌ری ئیتاڵیا ئاشكرا بوو

 

بابەتی زیاتر

Back to top button