پاڵەوانی وەرزی رابردوو بەبێ سەرکەوتن خولی نایابی کوردستان بەڕێدەکات
عادل عەلی: هەوڵدەدەین لە هەفتەی داهاتووەوە بگەڕێینەوە سەرکەوتن

یاریگا –
شێروانەی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی نایابی کوردستان، چوارەم یاریی ئەم وەرزەی خولەکەی بەبێ سەرکەوتن تێپەڕاند.
لە گەڕی چوارەمی خولی نایابی کوردستان، شێروانە وێڕای راگرتنی هەندرێن لەسەرکەوتنەکانی، جارێکی دیکە نەیتوانی سێ خاڵ بەدەستبهێنێت و بە ئەنجامی 2 _ 2 یەکسان بوون، عادل عەلی، یەکەم یاریی بوو سەرپەرشتی شێروانە بکات لەم وەرزەی خولەکە.
دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە عادل عەلی، راهێنەری شێروانە دەربارەی ئاست و ئەنجامی تیپەکە گووتی:
وێڕای ئەوەی بەرامبەر هەندرێن یارییمان کرد کە لە پێشەنگی خولەکەیە، بەڵام یاریزانەکانمان ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد، هەلی ئاسانمان لەدەستدا و دەکرا سێ خاڵەکەش وەربگرین، هەوڵدەدەین لە هەفتەکانی داهاتوودا رێڕەوی سەرکەوتن بدۆزینەوە و جارێکی دیکە تیپەکە بەسەرکەوتن شادبکەینەوە.
هەندرێن بە 10 خاڵ لە پێشەنگ مایەوە و شێروانە بە سێ خاڵ لە ریزبەندی 10ـی خولی نایابی کوردستان دێت، گەڕی داهاتوو هەندرێن دەبێتە میوانی قەڵادزێ و شێروانەش لە یاریگای خۆی رووبەڕووی پێشمەرگەی هەولێر دەبێتەوە.
چوارقوڕنە بەردەوامە لە وەرگرتنی خاڵ لە میوانەکانی.
چوارقوڕنە لە یاریگای خۆی 1 _ 0 لە زاخۆی بردەوە و بە حەفت خاڵ هاتە ریزبەندی چوارەم، زاخۆش بە چوارخاڵ لە ریزبەندی نۆیەم دێت. گەڕی داهاتوو چوارقوڕنە دەبێتە میوانی ئاکرێ و زاخۆش میوانداری سیروانی نوێ دەکات.
دوای دوو شکست پێشمەرگەی هەولێر سەرکەوت.
پێشمەرگەی هەولێر دوای دوو شکستی بەدوای یەک، لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 3 _ 2 لە دەربەندیخانی بردەوە، دەربەندیخان تووشی سێیەم شکستی بەدوای یەک لەم وەرزەی خولەکە، پێشمەرگە خاڵەکانی گەیاندە شەش خاڵ و کەوتە ریزبەندی چوارەم، دەربەندیخانیش بە تاکە خاڵێک لە ریزبەندی 11ـەو پێش کۆتایی خولەکە دێت.
یارییەکانی سبەی لە خولی نایابی کوردستان




