Loading...
ئه‌وروپا

دوایین سەما: تیاگۆ سیلڤا دەگەڕێتەوە ئەوڕوپا

سیلڤا بەڕزایل جێدەهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

تیاگۆ سیلڤا، پێش تەواوبوونی گرێبەستەکەی فلۆمینێنزی جێدەهێڵێت و دەگەڕێتەوە ئەوڕوپا.

تیاگۆ سیلڤا، بەرگریکاری بەڕازیلی تەمەن 41 ساڵ، لە لێواری یەکێک لە دوا بڕیارە گەورەکانی ژیانی وەرزشیدایە. بەگوێرەی ماڵپەڕی گڵۆبۆی بەڕازیلی، بەرگریکارەکە بیر لە گەڕانەوە بۆ ئەوروپا دەکاتەوە بۆ ئەوەی ساڵانی کۆتایی ژیانی وەرزشی لە نزیک ماڵباتەکەی لە ئینگلتەرا بەسەر ببات، بڕیارێک کە تاڕادەیەکی زۆر بۆ هۆکاری کەسی دەگەڕێتەوە.

سیلڤا بڕیاریداوە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا فلۆمینێنزی جێبەهێڵێت، سەرەڕای ئەوەی گرێبەستەکەی تا مانگی حوزەیرانی 2026 بەردەوام دەبێت، یانە بەڕازیلییەکە دەیەوێت گرێبەستەکەی درێژبکاتەوە، بەڵام لە خواستی یاریزانەکە تێدەگات. سیلڤا دەرگای بۆ ئۆفەرە ئەوروپییەکان کراوەیە و گەڕانەوەی بۆ میلان، یەکێکە لەو بژاردانەی کە لە میدیاکانی ئیتاڵیادا باسی لێوە دەکرێت. بۆ تیاگۆ گرنگترین شت ئەوەیە کە بتوانێت بە بەردەوامی سەردانی منداڵەکانی بکات کە لە تیپی لاوانی چێڵسی یاری دەکەن و لەگەڵیان بژیت.

پلانەکانی بە گەڕانەوە بۆ ئەوروپا کۆتایی نایەت؛ ئەستێرەی بەڕازیلییەکان بەنیازە لە سێ ساڵی داهاتوودا بڕوانامەی راهێنەرایەتی وەربگرێت و دوای ماڵئاوایی کردنی لە یاریی کردن ببێتە راهێنەر.

ئەو بەرگریکارە کە یاری بۆ میلان و پاریس سان جێرمان و چێڵسی کردووە و 113 یاری نێودەوڵەتی بۆ بەڕازیل کردووە، لە کۆتایی ژیانی تۆپی پێیدا لاپەڕەیەکی نوێ هەڵدەداتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button