Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

دەستوەردانی ئەستێرەیەک؛ کۆرتوا هۆکاری سەرەکی بردنەوەی کلاسیکۆ ئاشکرا دەکات

''ئەگەر سبەی یامال لە رێستورانتێک ببینم، دەچمە لای و سڵاوی لێدەکەم''

Yariga App

یاریگا –

تیبو کۆرتوا، گۆڵپارێزی ریال مەدرید جارێکی دیکە باسی یاریی کلاسیکۆی پێشووی کردەوە و لامین یامالی بە هۆکاری بردنەوەکە دانا.

کۆرتوا بەشداری لە بەرنامەی El Partidazo de COPE کرد و بەمشێوەیە باسی لێدوانەکانی بەر لە کلاسیکۆی یامالی کرد؛

لامین یامال بەشێوازێک قسەی کرد، گڕی لە یارییەکە بەردا، بە دڵنیاییەوە میدیاکانیش بابەتەکەیان قۆستەوە.

بینیم قسەی لەگەڵ کارڤاخال کرد، بەڵام هەروەکو باسم کرد، لە نێو کەشێکی پڕ لە گرژی و ئادێرینالین بووین. هەندێکجار قسەی نا پێویست دەکرێت.

پێموایە لە یارییەکانی کلاسیکۆ پێویستیمان بەمجۆرە کەشانەیە، لە وەرزی رابردوودا چوار جار کلاسیکۆمان دۆڕاند، پێموایە ئێستا پێویستیمان بە کەمێک لە خرۆشان هەیە.

بارسێلۆنا رکابەری ئێمەیە و دەبێت رووبەڕوویان ببینەوە. چونکە کاتێک لە ئێمەی بردەوە، رێزیان نەگرتین.

کۆرتوا رەتیکردەوە هیچ کێشەیەکی کەسی لەگەڵ یامال هەبێت؛

پێموانییە هیچ کێشەیەکی کەسیمان هەبێت. ئەمجۆرە بابەتانە لەنێو یاریگا روودەدەن، لە دەرەوەی یاریگا هیچ شتێکی لەمجۆرە نییە. ئەگەر سبەی لە رێستورانتێک بیبینم، سڵاوی لێدەکەم.

هیچ کێشەیەکمان نییە، ئەم بابەتانە پەیوەندییان بە تۆپی پێ هەیە، ئەوەی بەر لە کلاسیکۆ کردی، پاڵنەرێکی زۆر باشبوو بۆ ئێمە.

پێویستبوو بەمجۆرە بچینە نێو یاریی کلاسیکۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button