تەواو؛ کەریم ئادیێمی چارەنووسی یەکلاییدەکاتەوە
دوو یانەی گەورە چاویان لەسەرییەتی

یاریگا –
کەریم ئادیێمی، هێرشبەری ئەڵمانی بڕیاریداوە رزەکانی بۆڕووسیا دۆرتموند جێبهێڵێت و دوو یانە بۆ گواستنەوەی لەسەرهێڵن.
رۆژنامەی بیڵد بڵاویکردووەتەوە، هەردوو یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی و مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی گفتوگۆیان لەگەڵ بریکاری کارەکانی کەریم ئادیێمی، هێرشبەری بۆڕووسیا دۆرتموند دەستپێکردووە و دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرە ئەڵمانییەکە واژۆ بکەن.
گرێبەستەکەی ئادیێمی لە هاوینی 2027 بەسەردەچێت، بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئەڵمانییەکە یاریزانەکە دەیەوێت هاوینی داهاتوو دۆرتمۆند جێبهێڵێت و نایەوێت گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.
🚨 Borussia Dortmund forward Karim Adeyemi's agent, Jorge Mendes, has held talks with a number of clubs including Manchester United as negotiations over a new contract for his client stall.
More talks are planned for after the international break and his contract expires in… pic.twitter.com/ZdxAc0TAOf
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) November 19, 2025
ئینتەر میلانی ئیتاڵی و مانچێستەر یونایتد کێبڕکێیەکی تووند لەسەر گواستنەوەی کەریم ئادیێمی دەکەن، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 80 ملیۆن یۆرۆیە و هەر یانەیەکیان ئامادەبێت ئەو پارە بدات ئەوا دۆرتموند دەستبەرداری دەبێت.
ئادیێمی لە هاوینی 2022 بەبڕی 30 ملیۆن یۆرۆ لە سالزبورگەوە پەیوەندی بە دۆرتموند کردووە. لە 121 یاریی 29 گۆڵی بۆ یانەکەی کردووە و 22 گۆڵی دروستکردووە.



