
یاریگا –
لیۆنێل مێسی جارێکیتر باسی لە رۆشتنی لە بارسێلۆنا کرد و جەختی کردەوە کە ئەو پەیوەست بەو بڕیارە، نیازێکی جیاوازتری هەبووە.
مێسی دوای بەسەربردنی ماوەیەکی ئەفسووناویی لەگەڵ بارسا، سەرەنجام بەهۆی قەیرانە داراییەکانی یانەکە، ناکۆکیی کەوتە نێوانیان لەگەڵ ئیدارەی بلاوگرانا. بۆیە هاوینی 2022 بەیەکجاریی جێیهێشت و پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان کرد.
لە نوێترین چاوپێکەوتنی لەگەڵ سپۆرتی ئیسپانی، لیۆ کە ئێستا لە ریزەکانی ئینتەر مەیامیە، وتی
من دەمویست کاروانی یاریکردنم هەر لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی پێبهێنم بەبێ ئەوەی بڕۆمە هەر یانەیەکی دیکە. بەڵام بەداخەوە شتی جیاوازتر روویدا. بارسا هێشتا یانەی منە، خانەوادەی منە و ماڵی منە.
🚨 Leo Messi: “I wanted to end my entire career at Barcelona without having to go to another club. Unfortunately, things turned out differently”.
“It remains my club, my family, my home”, told Sport. pic.twitter.com/G1OyGXOsp0
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) November 19, 2025



