Loading...
کوردستان

دەربەندیخان بە راهێنەری نوێ و بەبێ دوو یاریزانی سەرەکی میوانداری پێشمەرگەی هەولێر دەکات

خولی نایابی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

دەربەندیخان یەکەم یاریی خۆی لەگەڵ راهێنەری نوێ دەکات و بۆ یارییەکەی بەرامبەر پێشمەرگەی هەولێریش لە توانای دوو یاریزانی بێبەش دەبێت.

پێنج شەممە ( 20ـی نۆڤێمبەری 2025 ) بە بەرێوەچوونی سێ یاریی، گەڕی چوارەمی خولی نایابی کوردستان دەستپێدەکاتەوە، هەفتەی رابردوو بە هۆی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق ئەم بەڕێوەنەچوو بۆ ماوەی هەفتەیەک یارییەکانی دواخرا.

دەربەندیخان لەگەڵ رەمزی ساڵح، راهێنەری نوێی تیپەکە یەکەم یاریی خۆی دەکات و میوانداری پێشمەرگەی هەولێر دەکەن، بۆ ئەم یارییە هەریەک لە یاریزانان ئەزهەر فەتاح و محەمەد رێبوار بە هۆی پێکانەو ناتوانن یاریی بکەن، دەربەندیخان لە سێ یارییدا دوو شکست و یەکسان بوونێکی هەیە و بە یەک خاڵ لە ریزبەندی 11 دێت، پێشمەرگەی هەولێریش سەرکەوتنێک و دوو شکستی هەیە بە سێ خاڵ لە ریزبەندی نۆیەم دێت.

لە یاریی لووتکەدا، هەندرێن لە یاریگای خۆی رووبەڕووی شێروانە دەبێتەوە، دوای وازهێنانی کامەران عەلی لە راهێنەرایەتی تیپەکە، شێروانە یەکەم یاریی لە ژێر سەرپەرشتی عادل عەلی دەکات.

شێروانە و هەندرێن پێش دەسپێکی ئەم وەرزە لە جامی سوپەری کوردستان لە یاریگای نەورۆز یارییان کرد، شێروانە سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بووە پاڵەوان، هەندرێن وەرزی رابردوو پاڵەوانی جامی کوردستان بوو، شێروانەش بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان، هەندرێن لە سێ یارییدا نۆ خاڵی هەیە و لە پێشەنگی خولەکە دێت، شێروانە بە دوو خاڵ ریزبەندی 10ـەی گرتووە.

چوار قوڕنە لەبەردەم هاندەرانی خۆی میوانداری زاخۆ دەکات، چوارقوڕنە لە سێ یارییدا سەرکەوتنێک و شکستێک و یەکسان بوونێکی هەیە و بە چوار خاڵ لە ریزبەندی حەفتەم دێت، زاخۆ بە هەمان خاڵ و بە جیاوازی گوڵ ریزبەندی هەشتەمی خولی نایابی کوردستانی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button