
یاریگا –
دوای وەرگرتنی شایستە داراییەکانی، مەحمود مەجید، راهێنەری ئێستای چوارقوڕنە ستایشی گازی باکوور دەکات.
مەحمود مەجید، سەرەتای وەرزی رابردوو بۆ خولی نایابی عێڕاق ئەرکی راهێنەرایەتی گازی باکووری وەرگرت، پێش کۆتایی هاتنی قۆناخی یەکەمی خولەکە بە هۆی ئەنجامی خراپی تیپەکە، بە ڕەزامەندی هەردوولا گرێبەستی راهێنەرەکە هەڵوەشێنرایەوە، بەم هۆیەوەش بەپێی گرێبەستی نێوانیان شایستەی دارایی لای گازی باکوور مایەوە.
چوارشەممە ( 19ـی نۆڤێمبەری 2025 ) مەحمود مەجید دەڵێت؛ دوای رۆشتنم لە یانەکە بەشێک لە شایستە داراییەکانم وەرنەگرت، دوای ساڵێک ئەمڕۆ کارگێڕی گازی باکوور سەرجەم مافەکان و شایستە داراییەکانیان بۆ گەڕاندمەوە، بەراستی کارگێڕی تیپەکە خاوەن بەڵێنی خۆیان بوون، هیوادارم سەرجەم یانەکان یاسا و سیستەمی گازی باکوور پەیڕەوبکەن و مافی هیچ یاریزانێک و راهێنەرێک نەفەوتێت، ئیتر دەبێ تێبگەن زۆربەی یاریزان و راهێنەرەکان بژێوی ژیانیان لەسەر وەرزشە، سوپاس گازی باکوور.
لەسەرەتای ئەم وەرزەوە مەحمود مەجید، ئەرکی راهێنەرایەتی چوارقوڕنەی لە خولی نایابی کوردستان وەرگرتووە، لە سێ یارییدا خاوەن چوار خاڵە و لە ریزبەندی حەفتەمی خولەکە دێت.



