بارسێلۆنا لە جامی جیهانی 2026 ژمارە پێوانەییەکی خۆی دەشکێنێت
زۆرترین یاریزانی بانگهێشت دەکرێن!

یاریگا –
بارسێلۆنا لە مۆندیالی 2026دا، تاکە یانە دەبێت زۆرترین یاریزانی بەشداری جامی جیهانی بکەن.
لە مۆندیالی 2022ی قەتەر، بارسێلۆنا زۆرترین یاریزانی بە کۆی گشتی 17 یاریزان، لە جامی جیهانی بەشدراییان کرد، لە لیستەکەدا ناوەکانی وەک ئێریک گارسیا، خۆردی ئەلبا، بوسکێتس، پێدری، گاڤی، فێران تۆرێس، بالدێ و ئانسۆ فاتی بۆ ئیسپانیا، جول کۆندێ و عوسمان دێمبێلی بۆ فەرەنسا، فرێنکی دی یۆنگ و مێمفیس دیپای بۆ هۆڵەندا، مارک ئاندرێ تێر شتیگن بۆ ئەڵمانیا، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی بۆ پۆڵەندا، ئاندرێس کریستینسن بۆ دانیمارک، رافینیا بۆ بەرازیل و رۆناڵد ئاراوخۆ بۆ ئۆرۆگوای.

لە ساڵی 2022، بارسێلۆنا ژمارەی پێوانەیی بۆ زۆرترین یاریزانی یەک یانە لە مۆندیالێکدا تۆمارکرد، ئەمەش ژمارەیەکی سەرنجڕاکێشە کە ئەگەری هەیە لە مۆندیالی 2026 لە ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک تێپەڕێنێت و ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ بەناوی خۆیانەوە تۆمار بکەن.
لەگەڵ ئەوەی ئیسپانیا، هۆڵەندا، فەرەنسا، ئینگلتەرا، ئەڵمانیا، بەرازیل و ئۆرۆگوای هەموویان سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و پۆڵەندا و دانیمارک چاوەڕوانی ئەنجامی یارییەکانی پاشکۆن، ئەگەری ئەوە هەیە تا 18 یاریزانی بارسێلۆنا بۆ مۆندیالی هاوینی داهاتوو بانگهێشت بکرێن. ئەمەش بەندە بە بڕیارێکی لویس دیلافونتێوە کە دەتوانێت تا 10 یاریزانی بارسێلۆنا بانگهێشت بکات، هەروەها سەرکەوتنی هەڵبژاردەکانی لیڤاندۆڤسکی و کریستینسن بۆ پاڵەوانێتییەکە.
ئیسپانیا، پاو کۆبارسی، پێدری، دانی ئۆلمۆ، فێرمین لۆپێز، فێران تۆرێس و لامین یامال بانگهێشت دەکات، هەروەها پێدەچێت خوان گارسیا و ئێریک گارسیا و گاڤی و باڵدیش بۆ لیستەکە زیاد بکرێن. دی یۆنگ، کوندێ، مارکوس راشفۆرد، رافینیا، ئاراوخۆ و تێر شتیگن هەڵبژاردەکانیان سەرکەوتنیان بۆ مۆندیال بەدەستهێناوە، تەنیا بە سەرکەوتنی هەڵبژاردەکانی پۆڵەندا و دانیمارک بارسێلۆنا دەبێتە تاکە یانە کە 18 یاریزانی بەشداری جامی جیهانی بکەن.



