Loading...
ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

فەرمی؛ بارسێلۆنا بەیاننامەیەکی گرنگ بڵاودەکاتەوە

هەموو شتێک بووە فەرمی

Yariga App

یاریگا

بارسێلۆنا بەشێوەیەکی فەرمی گەڕانەوەی بۆ یاریگای کامپ نۆو لە یارییەکانی چامپیۆنزلیگ راگەیاند.

بارسێلۆنا بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە و بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاندووە، لەمەودوا بۆ یارییەکانی چامپیۆنزلیگ دەگەڕێنەوە یاریگای کامپ نۆو و مۆڵەتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپایان وەرگرتووە.

یانە کاتالوونیەکە لە 9ـی دێسێمبەر لە یارییەکانی گەڕی شەشەمی چامپیۆنزلیگ میوانداری ئاینتراخت فڕانکفورت دەکات و ئەو یارییە لە سپۆتیفای کامپ نۆو بەڕێوەدەچێت.

بارسێلۆنا ئاماژەی بەوەش کردووە، لە چەند رۆژی داهاتوو دەست بە فرۆشتنی بلیتەکانی کامپ نۆو دەکەن و ئەو هاندەرانەی پێشووتر بلیتی وەرزیان کڕیووە دەبنە خاوەن بلیتی یاریگای کامپ نۆو.

پێویستە چی بزانیت؟

بارسێلۆنا لە 17ی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەم مۆڵەتی وەگەڕخستنی قۆناخی یەکەمی 1A وەرگرت، لە چەند رۆژی رابردووشدا، بارسێلۆنا هەموو بەڵگە و راپۆرتە پێویستەکانی وەرگرتنی مۆڵەتی قۆناخی 1Bی پێشکەشی شارەوانی بارسێلۆنا کرد و مۆڵەتی گەڕانەوەی یارییەکانی وەرگرت.

بە وەرگرتنی مۆڵەتی قۆناخی 1B، شارەوانی بارسێلۆنا رێگە بە کردنەوەی شوێنی دانیشتنی یەکەم و دووەمی ئەڵتراسی بارسێلۆنا دەدات و ژمارەی کورسییە مۆڵەتپێدراوەکان دەگاتە 45 هەزار کورسی.

بە مۆڵەتی قۆناخی یەکەم (1A)، بارسێلۆنا توانای فرۆشتنی نزیکەی 27 هەزار بلیتی هەبوو، زۆنەکانیش بریتیبوون لە شوێنی دانیشتنی سەرەکی لە زۆنی تریبونا (Tribuna) و زۆنی پشتگۆڵی باشوور (گۆڵ سوور – Gol Sur) دابنیشن.

شەوانی چامپیۆنزلیگ لە کامپ نۆو؛ یوێفا موژدە بە بارسێلۆنا دەدات

 

بابەتی زیاتر

Back to top button