Loading...
ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

شەوانی چامپیۆنزلیگ لە کامپ نۆو؛ یوێفا موژدە بە بارسێلۆنا دەدات

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا مۆڵەتی لە فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا ‘یوێفا’ وەرگرت و لەمەودوا کاتالوونیەکان لە شەوانی چامپیۆنزلیگ لە کامپ نۆو دەبن.

رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، بەشێوەیەکی فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا مۆڵەتی بە بارسێلۆنا داوە یارییەکانی لە چامپیۆنزلیگ بگوازێتەوە یاریگای سپۆتیفای کامپ نۆو، یارییەکەی بەرامبەر ئاینتراخت فڕانکفورت لە 9ی مانگی داهاتوو لە یاریگای کامپ نۆو بەڕێوەدەچێت.

پێویستە چی بزانیت؟

بارسێلۆنا لە 17ی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەم مۆڵەتی وەگەڕخستنی قۆناخی یەکەمی 1A وەرگرت، لە چەند رۆژی رابردووشدا، بارسێلۆنا هەموو بەڵگە و راپۆرتە پێویستەکانی وەرگرتنی مۆڵەتی قۆناخی 1Bی پێشکەشی شارەوانی بارسێلۆنا کرد و مۆڵەتی گەڕانەوەی یارییەکانی وەرگرت.

بە وەرگرتنی مۆڵەتی قۆناخی 1B، شارەوانی بارسێلۆنا رێگە بە کردنەوەی شوێنی دانیشتنی یەکەم و دووەمی ئەڵتراسی بارسێلۆنا دەدات و ژمارەی کورسییە مۆڵەتپێدراوەکان دەگاتە 45 هەزار کورسی.

بە مۆڵەتی قۆناخی یەکەم (1A)، بارسێلۆنا توانای فرۆشتنی نزیکەی 27 هەزار بلیتی هەبوو، زۆنەکانیش بریتیبوون لە شوێنی دانیشتنی سەرەکی لە زۆنی تریبونا (Tribuna) و زۆنی پشتگۆڵی باشوور (گۆڵ سوور – Gol Sur) دابنیشن.

لاپۆرتا گەشبینە؛ بۆچی بارسێلۆنا لە چامپیۆنزلیگ ناتوانێت لە کامپ نۆو یارییبکات؟

 

بابەتی زیاتر

Back to top button