Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

ئارتێتا: بەهۆی گواردیۆلایە من ئەمڕۆ لەسەر کورسی راهێنەرایەتییم

Yariga App

یاریگا –

میکێل ئارتێتا جارێکیتر سوپاسگوزاری خۆی بۆ پێپ گواردیۆلا پیشاندا بۆ ئەو کاریگەرییەی پێپ بەسەر میکێلدا هەیبووە.

جگە لەوەی هەردوو راهێنەر ئیسپانین، ماوەیەکی زۆریش لە بارسێلۆنا کاتێک ئارتێتا هێشتا منداڵ بووە لە ریزەکانی بارسێلۆنا B، ئاشنایەتیەکی زۆری لەگەڵ گواردیۆلا هەبووە و وەک پاڵەوانی خۆی تەماشای کردووە. لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ سکای سپۆرتس، ئارتێتا وتی

ئەمە گواردیۆلایە. ئەو کەسەی کە لە تەمەنی15 ساڵیمدا بووم چاوم پێیکەوت. ئەو پاڵەوانی من بوو، وەک یاریزان. ئەو ماوەیەش لە باشترین سەردەمەکانی ژیانی من بوو.

ئارتێتا دوای وازهێنانیشی لە یاریکردن کە دوایین وێستگەی لە ریزەکانی ئارسیناڵ بوو، چەندین ئۆفەری گەورەی بۆ هاتەپێشەوە بۆ بواری راهێنەرایەتی، وەک سەرپەرشتیکردنی ئەکادیمیای ئارسیناڵ و یاریدەری ماوریسیۆ پۆچێتینۆ لە تۆتنهام، بەڵام کارکردنی لەگەڵ گواردیۆلا هەڵبژارد وەک یاریدەری پێپ لە سیتی. لەو بارەیەشەوە وتی

ئێستا کە من لەسەر کورسی راهێنەرایەتییم، سوپاسگوزاری ئەوم. ئەوەی بە پرۆژەکەی ئەو لەگەڵ سیتیزنس رازی بوو، بەهۆی گونجانمانبوو به هەمان فەلسەفە، ئەوە و هەروەها شێوازی فێربوونمان لە سەردەمی بارسێلۆنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button