
یاریگا –
یانەی ئاڕسیناڵ زەبرێکی گەورەی بەردەکەوێت و یاریزانێکی کاریگەری بۆ هێڵی بەرگریی لەدەستدەدات.
یارییە نێودەوڵەتیەکان نەهامەتی زۆری تێدابوو بۆ یانە لەندەنیەکە. لەلایەک ریکاردۆ کالافیۆری لە ئیتاڵیا و لەلایەکی دیکەش گابریێل ماگالاش لە بەڕازیل تووشی پێکان هاتن لە ئەرکەکانی ئەم هەفتەیان لەگەڵ هەڵبژاردەکانیان. لەکاتێکدا گەنەرز یەکشەممەی داهاتوو لە دێربی باکووری لەندەن میوانداریی تۆتنهام دەکات.
دۆستانەکەی بەڕازیل و سەنیگال نەهامەتی بوو بۆ لووتکەی پرێمەرلیگ
گابریێلیش لە یاریی دۆستانەیان بەرامبەر سەنیگال بەهۆی پێکانەوە گۆڕانکاریی ناچاریی پێکرا.
دۆستانەکەی بەڕازیل و سەنیگال نەهامەتی بوو بۆ لووتکەی پرێمەرلیگ
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی لە سەرچاوە ئینگلیزیەکانەوە، لەنێویاندا دەیڤد ئۆرنشتاینی رۆژنامەنووس، ماگالاش بۆ ماوەی مانگێک تا دوو مانگ لە ریزەکانی ئارسیناڵ دادەبڕێت.



