ئیتاڵیا
“کەس لە گاتوسۆ باشتر نیە بۆ سەرکردایەتیکردنی ئیتاڵیا لە جامی جیهانی”

رۆبێرتۆ دی زیربی راهێنەری مارسیلیا پشتیوانی جینارۆ گاتوسۆ دەکات کە ئیتاڵیا بگەیەنێتە جامی جیهانیی و سەرکردایەتی وڵاتەکەی بکات لە مۆندیال دا.
دی زێربی یەکێکە لەو راهێنەرانەی پاڵێوراوە لە داهاتوودا راهێنەرایەتی ئیتاڵیا بکات بەڵام بۆ ئێستا پشتیوانیی خۆی بۆ گاتوسۆ دووپاتکردەوە.
رۆبێرتۆ وەک راهێنەر کاری بۆ پالێرمۆ، بێنێڤینتۆ و ساسۆلۆ کردووە لە وڵاتەکەیدا، بۆ توتۆ مێرکاتۆ وێب وتی
لە ئێستادا پێم وانیە ئیتاڵیا هیچ کەسێکی باشتری هەبێت لە گاتوسۆ، ئەو باشترین کەسە بۆ سەرکردایەتی کردنی ئیتاڵیا لەم دۆخەدا
ئیتاڵیا چاوەڕێی تیروپشکی پاشکۆی پاڵاوتنەکان دەکات و پێویستە ئەو قۆناغە ببڕێت بەر لەوەی خەون بە جامی جیهانییەوە ببینن، ئەمەش پاش ئەوەی نەیتوانی راستەوخۆ لە کۆمەڵەکەیدا بگاتە کۆتاییەکانی مۆندیال.



